دێرسیم: با بۆ تێکشکاندنی ئاکەپە - مەهەپە بڕژێینە گۆڕەپانەکانی نەورۆز

ئایتەن دێرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە داوای لە هەمووان کرد، بڕژێنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز.

ئایتەن دێرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک لە پێش هەموانەوە نەورۆزی ٢٠٢٣ی  لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کوردستان، ژنان، گەنجان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆزکرد. دێرسیم لە پێش هەموانەوە یادی مەزڵوم دۆغان و زەکییە ئالکان هەموو شەهیدانی نەورۆزی کردەوە.

ئایتەن دێرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک ڕایگەیاند، گەلی باشوری ڕۆژئاوای کوردستان و هاتای بە ئازارێکی زۆرەوە دەچنە ساڵی ٢٠٢٣ ، بۆیە سەرەخۆشی لەو کەسانە دەکەم، کە خزم و کەسوکاریان گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. دێرسیم ئاماژەی بەوەدا، دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزەکە جارێکی تر ئەوە نیشان دەدات، کە نیازی دەوڵەت لەناوبردنی کۆمەڵگا و کۆمەڵگەبوونە و وتی: "پێویستە گەلەکەمان ئەمە باش بزانێت. دەوڵەت هەرگیز نەبووە فریادڕەسی ئەم خەڵکە و هەرگیزیش نابێتە فریادڕەسی".

دێرسیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هاوڵاتیان تەنها بە هاوکاری و یەکگرتوویی لە نێوان یەکتردا دەتوانن برینەکانیان ساڕێژ بکەن و تیشکیشی خستە سەر ئەوە، کە خەڵک و ژنان بۆ هاوکاری ڕوویان لە هەرێمەکە کردووە.

دێرسیم سڵاو لە بەرخودان و چالاکییەکانی ٨ی ئازاری لە ژنان کرد و ڕایگەیاند، ئەو بەرخۆدانە ژنان و چالاکییەکانی کرد و ڕایگەیاند، ئەم بەرخۆدانە لە نەورۆزدا تاجدار دەکرێت. دێرسیم، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆمەڵگا دەتوانێت بە بەرخۆدان و ڕێکخستنێکی بەهێز چارەسەری ئازارەکانی خۆی بکات و وتی: "لەم بوارەدا پێویستە نەورۆز بە نزیکبوونەوە لە مانا و ڕۆحی خۆی، بە شێوەیەکی یەکسانی پیرۆز بکرێت. گەل دەتوانێت لەدەوری نەورۆز کۆببنەوە و دەکرێت پیرۆزبایی بەمشێوەیە بەڕێوەبچێت".

دێرسیم ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات هەموو جۆرە فێڵێک بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ببێتەوە بە دەسەڵات، بۆ ئەوەش فریو و ساختەکاری دەکات و ئیرادەی گەلی پشتگوێ دەخات و وتیشی، "دەبێت بتوانین ئەوە نیشان بدەین، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ئێستا بەڵای سەر گەلانە. بۆ ئەوەی لەم بەڵایە ڕزگاربین، دەبێت بەرخۆدان زیاتر و گەشتر بکەین".

دێرسیم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بزووتنەوەی ئازادی و گەل بە بەرخۆدانەوە تا ئەمڕۆ هاتوون و وتی: "بەردەوامی ئەم نەریتەی بەرخۆدان بنەڕەتیترین فەلسەفەی ژیانمانە" و تیشکی خستە سەر ئەوە، کە ئامانجیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

ژ.ت