دەست بەسەر نامەی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراودا گیرا
نامەی ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو سەردار ئاڵتان، محەمەد عەلی ئەرتاش و زەینەل عابدین بولوت دەستیان بەسەردا گیرا.
نامەی ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو سەردار ئاڵتان، محەمەد عەلی ئەرتاش و زەینەل عابدین بولوت دەستیان بەسەردا گیرا.
لە ١٦ی حوزەیران دا لە ئامەد ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکران. دەستەی دیسپلینی زیندانی جۆری دیی ئامەد دەستی بەسەر نامەکانی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG) سەردار ئاڵتان، بەڕیوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی خۆبوون محەمەد عەلی ئەرتاش و سەرنوسەری خۆنووسین زەینەل عابدین بولوت دا گرت.
دەستەی دیسپلینی زیندانی نامانەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە، کە بۆ هاوپیشەی خۆیان حوسێن ئایکۆل نوسیبوو بە "مەترسیدار" زانیوە.
پاساوی دەست بەسەرداگرتنی نامەکانیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە "ڕەنگە پروپاگەندە بۆ رێکخستن و گواستنەوەی ڕاگەیاندنی رێکخستن بێت".
ژ.ت