دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک کاسبکار و دووکانداری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

ژمارەیەک کاسبکار و دووکانداری شنۆ بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان لە مانگرتنە گشتییەکاندا کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و بە قورسی ئەشکەنجە دراون.

ژمارەیەک کاسبکار و دووکانداری شنۆ بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان لە مانگرتنە گشتییەکاندا کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و بە قورسی ئەشکەنجە دراون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر / کانوونی یەکەم) هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە ئەشکەنجەدان و سووکایەتیکردن بەو کەسانە، کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٠ کەس بووە و بە مەبەستی شکاندنەوە و ئەتککردنیان سمێڵ و قژی دوو کەسیان تاشیون.

ئەم کەسانە تا نزیکەی نیوەڕۆ کە ئازاد کراون، لە حەوشەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە و لە هەوایەکی زۆر سارددا ڕاگیراون.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، هەڕەشە لەو کەسانە کراوە و بە زۆر دروشمیان لە دژی هێز و لایەنە کوردستانییەکان پێ وتونەتەوە.

ناسنامەی ٨ کەس لەم کاسب و دووکاندارانە بریتییە لە: ئیدریس کارسازی (بەرگدروو)، واحێد بادپەیما (بەرگدروو)، ئیبراهیم شەرافەت (زێڕنگەر)، عەلی شەرافەت (زێڕنگەر)، کەریم تووتوونکار (خاوەن ڕیستۆران)، حەبیب ئێراندوست (فەرشفرۆش)، نیما میهەنخا (دووکاندار)،شەفێع حەسەنی (خاوەن پێشانگا)، حسەین شەڵتووتی (خاوەن پێشانگا) و ڕەحیم فەلاحی (میوەفرۆش).

دوابەدوای بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتیی سێ ڕۆژەی کاسبکاران و دووکانداران لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، ئیدارەی ئەماکن، داواکاری گشتی و دامودەزگا ئەمنییەکان دەستیان داوەتە بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی مانگرتووان و لە هەندێک لە شارەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە دووکانەکانیان پلۆمپ کردووە و ئەژماری بانکیی ئەو کەسانەیان داخستووە.

ژ.ت