دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ بەردەم کۆنسەی ئەوروپا دەستی بە ڕێپێوان کرد

دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان بە دروشمی 'ئازادی سەردەکەوێت، بۆ ئۆجالان هەوڵ بدە' لە ستراسبۆرگ دەستی بە ڕێپێوان کرد. چالاکوانان تا بەردەم کۆنسەی ئەوروپا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە ١ی کانونی یەکەمدا چالاکیەکە دەستیپێکردبوو. ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد، چالاکیەکەیان وەرگرت و لە گۆڕەپانی ریپۆپلیک تاوەکو کۆنسەی ئەوروپا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

پانکارتی 'ڕێبەری گەلی کورد ٢٣ ساڵە دیلکراوە، زانیاری لەسەر ژیانی نییە ' و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرایەوە.

لە چالاکیەکەدا بە دروشمەکان ئاماژە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالانکرا.

ژنان لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد و دواتر چوونە نێو چادری چالاکیەکە. چالاکی ١٧ی کانونی یەکەم کۆتایی دێت.

ف.ق