دۆسیەی هەڵدانەخوارەوەى هاووڵاتییانی کورد لە کۆپتەرەکەی سوپای تورک دواخرا
لە دانیشتنی دۆزی کۆپتەرەکەی سوپای تورک دا قەدەغەی رۆیشتنە دەرەوە لە وڵات لەسەر ڕۆژنامەنووسان هەڵنەگیرا و ئامێر و کەلوپەلی دیجیتاڵیی ڕۆژنامەنووسانیشیان نەگەڕاندەوە بۆیان.
لە دانیشتنی دۆزی کۆپتەرەکەی سوپای تورک دا قەدەغەی رۆیشتنە دەرەوە لە وڵات لەسەر ڕۆژنامەنووسان هەڵنەگیرا و ئامێر و کەلوپەلی دیجیتاڵیی ڕۆژنامەنووسانیشیان نەگەڕاندەوە بۆیان.
لە وان هەڵدانە خوارەوەی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان لە کۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەرەوە لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە و رێگایان نەدا ئەو تاوانەى سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر بشاردرێتەوە، بەڵام ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیان (MA) عەدنان بیلەن و جەمیل ئوگور، شەهریببان ئابی و رۆژنامەنووس نازان سالا دەستگیرکران و دواتریش لە دژی زەینەب دورگوت پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) سکاڵایان تۆمار کرد. لەسەر ئەو دۆزە سێهەمین دانیشتنی دادگا لە لقی ٥ی دادگای سزا قورسەکانی وان بەڕێوەچوو.
ڕۆژنامەنووس عەدنان بیلەن و پارێزەران لە دانیشتنەکەدا ئامادە بوون و ڕۆژنامەنووسانی دیکەیش هۆکاریان هێناییەوە و بەشداری دانیشتنەکە نەبوون. لە سەرەتای دانیشتنەکەدا بیلەن مافی قسەکردنی وەرگرت و و بەرگرییەکەی پێشتری خۆی دووپات کردەوە. پاشان پارێزەری بیلەن، موراد تیمور مافی قسەکردنی وەرگرت و داوایکرد، ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵی دادیی دژ بەرۆژنامەنوسان هەڵوەشێنرێتەوە و ئامێرە دیجیتاڵەکانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان بگەڕێنرێنرێنەوە .
دەستەى دادگا لە دانیشتنەکەدا بڕیاریدا مافی کاری رۆژنامەنووسی، کە لەو رۆژنامەنووسانە زەوتکرابوو بۆیان بگەڕێتەوە،بەڵام قەدەغەى رۆیشتنە دەرەوەی وڵاتیان لەسەر بەردەوام بێت. دەستەکە هاوکات داوای گەڕاندنەوەى کەلوپەل و ئامێرە دیجیتاڵییەکانی رۆژنامەنووسانی رەتکردەوە و لەبەر یەکلایی نەبوونەوەی دۆسیەکە، دانیشتنەکەى بۆ ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دواخست.
ژ.ت