دوای ١٤٣ ڕۆژ تەرمی ٣ گەریلای یەژاستار ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران

تەرمی گەریلاکانی یەژاستار لەیلا گوڵجو، شەکرناز کاپلان و ئەمینە کاپلان کە لە ٤ی ئاب لە چیای باگۆک لە ئەنجامی بۆردومانێکدا شەهید بوو بوون، دوای ١٤٣ ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.

ڕۆژی ٤ی ئاب، گەریلاکانی یەژاستار لەیلا گوڵجو (دیجلە ئەیلەم)، شەکرناز کاپلان (گوڵبەهار مەرجان) و ئەمینە کاپلان (ئەیلەم مونزور) کە بەهۆی بۆردومانەکانی دەولەتی داگیرکەر لە چیای باگۆک ​​لە ناوچەی نوسەبینی ماردین شەهید بوو بوون، دوای ١٤٣ ڕۆژ تەرمەکانیان ڕادەستی بنەمالەکانیان کران.

تەرمی لەیلا گوجلو لە گۆڕستانی یەنیشەهیری ئامەد، تەرمی ئەمینە کاپلان لە گۆڕستانی ئاکچاکۆی ئەلەح و شەکرناز کاپلان لە گۆڕستانی خەزانی بەدلیس بە خاک دەسپێردرێت.