دوران کاڵکان: با نەورۆز ببێتە سەرەتای پرۆسەی ڕووخاندنی فاشیزم - نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی پەکەکە وتی، بە دڵنیاییەوە نەورۆز دەبێتە سەرەتای پرۆسەی ڕووخاندنی فاشیزم و وتیشی: "پەکەکە حیزبێکی نەورۆزە، هەڵوێستی ڕێبەرایەتی هەڵوێستێکی نەورۆزە. ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی نەورۆزە".

دوران کاڵکان بەشداری بەرنامەیەکی تایبەت لە تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر بوو و سەرەتا یادی مەعسووم کۆرکماز (عەگید) و مەزڵوم دۆغان و یادی هەموو شەهیدانی نەورۆز و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی کردەوە.

کاڵکان ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە نەورۆز ئەمساڵ دەبێتە لوتکە و وتی: "با نەورۆز ببێتە سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ و ڕووخاندنی فاشیزم و دیموکراتیزەکردنی ئازادیی کورد و تورکیا".

کاڵکان تیشکی خستە سەر گۆڕانی نەورۆز لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا و وتی: "کوردستان لە سایەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ئاپۆیی دا گەیشتووەتە ئەم ئاستە. واتە هەموو ڕۆژێکی گۆڕی بۆ نەورۆز، هەموو شوێنێکی کردە مەیدانی نەورۆز. ڕاستیی گەلێک، کە بووە  بە نەورۆز دروستبوو. بەڕاستی ئەمە گەشەسەندنێکی گەورەیە. با سەرنج بدەین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە، تێکۆشانی ئازادیی ژنان و تێکۆشانی ئازادی نەورۆز چەندە جوان و مانادار بووە. چ جۆش و خرۆشێکی گەورە دروستبووە. مرۆڤایەتی چۆن دروست بوو، چۆن پەیوەندیی نوێ ئافرێنرا. ئەوە زۆر ڕوونە. هەموو ئەمانە لە نەورۆزدا دەرکەوت بۆ بەرزترین ئاست. ئێمە بە تەواوی باوەڕمان بەوە هەیە. ئەوە ڕێپێوانی پەنجا ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە. پەکەکە پارتی نەورۆزە، هەڵوێستی ڕێبەرایەتی هەڵوێستی نەورۆزە. ڕێبەر ئاپۆ رێبەرایەتیی نەورۆزە".

دوران کاڵکان لە بەرنامەکەدا وتی:

دەبێت ئێمە بە قوڵی لە ڕاستیی ڕێبەرایەتی تێبگەین

سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. نەورۆزی لێ پیرۆز دەکەم. من لەو باوەڕەدام، کە ئەم نەورۆزەی ڕێبەر ئاپۆ ببێتە نەورۆزێک، کە لە زۆر شوێندا وتراوە، دەبێتە سەرەتایەک بۆ پرۆسەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. هاوکات ئەم نەورۆزە دەبێت پێنجاهەمین ساڵیادی هەڵوێستی ڕێبەرایەتی، ڕێپێوانی مێژوویی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە. دەبێتە ٥٠هەمین ساڵیادێک، کە پەکەکە چەسپاندویەتی. واتە پەنجاهەمین ساڵیادی نەورۆزە. بۆ یەکەم جار لە کوردستان رێپێوانی ڕێبەرایەتی بەبێ ڕاوەستان و پچڕان دەستیپێکرد. نیو سەدە تەوو دەبێت. بە دڵنیاییەوە، ئەمە یەکەم جارە. بەڕاستی لە جیهاندا و لە مێژوودا نموونەی کەمە. لە کوردستان هەرگیز شتی وا ڕووی نەدابوو. هیچ کاتێک کۆدەنگی و پێکەوەیەکی لەو شێوەیە ڕووی نەدابوو. بۆ یەکەم جار ئەمە بە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. پێکەوەیەکی گەورە دروستبوو، لەدایکبوونێکی نوێ و کۆمەڵگایەکی نوێ دەرکەوت. هەموو ئەمانە دەچنە پەنجاهەمین ساڵی ساڵی ڕێبەرایەتییەوە. دەتوانین بڵێین ٥٠هەمین ساڵی ڕێبەرایەتی دەست پێدەکات. ئێمە دەچینە پێنجەمین ساڵی دووەمین ڕێپێوانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ. ساڵی نوێ، کە بەم نەورۆزەوە دەستپێدەکات ئەو مانایەی هەیە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ساڵی ٥١ هەمین بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ٥٠ ساڵە بەهێزتر و زیاتر دەکات، بە دڵنیاییەوە بەرەو سەرکەوتنی هەمیشەییەوە دەڕوات. بە دڵنیاییەوە دەبێتە سەرەتای پڕۆسەی ئازادیی جەستەیی رێبەری ئاپۆ. لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێشدەخات. ئەمە باوەڕی ئێمەیە، هیوامانە. لەسەر ئەم بنەمایە یادی ٥٠ ساڵەی ڕێبپێوانی ڕێبەرایەتی، پەنجاهەمین ساڵی هەڵوێستی ڕێبەرایەتی پیرۆز دەکەن. هەروەها ئێمە  سڵاو لە ٥١هەمین ساڵی خەبات و تێکۆشانی گەورەش دەکەین. بێگومان ئەمە ئەرک و بەرپرسیارێتی زیاتر بەسەرماندا دەسەپێنێت.

ڕێبەر ئاپۆ لەژێر هەلومەرجێکی ئەوەندە سەخت و دژوار و لە ژێر فشارێکی وەهادایە، کە نیوەی ئەم ٥٠ ساڵە، لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و پاکتاوکاریی ئیمرالی تێکۆشاوە. نابێت ئێمە هەرگیز ئەمە لەبیر بکەین، چونکە ماوەی ٥٠ ساڵە لە ژێر بەو جۆرەی فاشیست، داگیرکەر، پاکتاوکار و پیلانگێڕدا ڕێپێوانی ئازادیی بەبێ ڕاوەستاندن بەڕێوەبرد، بێگومان ئیمەی بزووتنەوە، شاگردەکانی ڕێبەرایەتی و وەک ئەو گەلانە، کە بە خەباتی ڕێبەرایەتی ئافرێنراون، ئەرک و بەرپرسیاریی گەورە دەکەوێتە سەر شانمان. ئەوە سەلمێنراوە، کە ئێمە دەتوانین زۆر شت بکەین. دەبێت ئێمە بە بۆنەی ئەم ساڵیادەوە لە ڕاستیی ڕێبەرایەتی زیاتر قوڵ ببینەوە و تێبگەین و بەهێزتر و سەرکەوتوانەتر پێکیبهێنین.

پێویستە ئێمە تێکۆشانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکەین

لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە گەلانی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی، بە شێوەیەکی سەرەکی کۆمەڵگا، ژنان و لاوانی کورد لەسەر بنەمای هێڵی ڕێبەرایەتی ڕوون بکرێنەوە و پەروەردە بکرێن. دەبێت ئێمە ڕێبەرایەتی بگەینینە هەموو بندەستان و چەوساوەکان و گەلانی چەوساوە. هەر خۆی ڕێبەرایەتی کاریگەرکردنەکانی پێویستە. لە لایەکی دیکەوە لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشانێک هەیە. لەم پرۆسەیەدا لە زۆر شوێندا زۆر هەوڵ و تێکۆشان هەیە. بۆ نموونە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە ٢ ملیۆن و نیو واژۆیان کۆکردەوە. لە باکوریش تێکۆشانێک هاتووەتە پێشەوە. پارێزەرەکان هەمیشە شەڕی یاسایی و مافەکان دەکەن. بۆ ئەوەش وەزارەتی دادیان هۆشیار کردووەتەوە، نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە، ئەوان لەگەڵ سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا لەتێکۆشاندان و ئەو شتانە بەردەوامن. 

پەرلەمانی ئەوروپاش کۆنفرانسی کوردی ساز کرد. لەوێش بانگەواز بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ کۆتاییهێنان بە ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی کرا. ئەوە گرنگ بوو. لە پرۆسەکانی پێشوودا لە ناوچە و گۆڕەپانەکانی دەرەوەدا تێکۆشان هەبوو. لە کینیاوە بۆ ئەفریقای باشوور، لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا، لە هەموو ناوچەیەکدا تێکۆشانێک بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەیە. لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە، پاکتاوکردن، گۆشەگیری و بۆ پاراستنی ئازادی، دیموکراسی و مرۆڤایەتی تێکۆشان هەیە و ئەمەش بڵاودەبێتەوە. دەبێت زیاتر ئەم تێکۆشانە بەهێز بکەین. لەم ساڵیادەدا و لە سەرەتای ساڵی ٥١هەمینی ڕێبەرایەتی دەڵێین: پێویستە هەموو جۆرە تێکۆشانێک بە ڕێکخستن و پلان بۆ داڕێژراوتر گەشەتر بکرێت و پێشبخەین. نابێت ئێمە بە چاوێکی بچووک سەیری بابەتەکە بکەین. نابێت بڵێین، ئایا ئەمە کاریگەریی هەیە یان نا، نابێت هیچ جیاکارییەک هەبێت، بەڵام دەبێت هەمیشە تێکۆشان هەبێت. چونکە تەنها عەقڵییەت و تێڕوانین و سیاسەتی فاشیست، داگیرکاری و پاکتاوکاری بە تێکۆشان تێکدەشکێنرێت. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی تەنها بە تێکۆشان لەناودەبرێت. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانێکی فرەلایەنە مسۆگەر دەکرێت. ئێمە ئەمە زۆر بە ڕوونی دەبینین، ئێمە باش دەزانین. ئێمە تێکۆشان لە ساڵی ٥١هەمیندا زیادتر و گەشتر دەکەین.

گەلی قامیشلۆ هەلوێستێکی قارەمانانەی نیشاندا

ئادار بە راستی مانگی قارەمانێتی کوردانە. ٨ی ئادار مانگی نەورۆز لەهەمان کاتدا مانگی قارەمانێتی ژنانە.لەم مانگەدا بەرخودانی گەورە پێش خراون. لەهەمان کاتدا مانگی قارەمانێتی شۆڕشگێڕیی تورکیایە. بەرخودانی قزڵدەڕەی تێدایە، ٣٠ ئادار هەیە. بەر لە هەموو شتێک بینین و سڵاو کردن لەو بەرخودانانە پێویستە. لایەنی دیکەی دۆخەکەش کۆمەڵکوژین. کۆمەڵکوژی قامیشلۆ، کۆمەڵکوژی غازی، کۆمەڵکوژی هەڵەبجە. قۆناغێکی بەو جۆرەیە کە لە زستانەکانی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە شارەکانی باکوری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامدران. ئێمە ئەوانەش دەبینین. لە سەر ئەو بنەمایە بەر لە هەموو شتێک من سڵاو لەو بەرخودانانە دەکەم و شەهیدانی کۆمەڵکوژی بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە.

کۆمەڵکوژی قامیشلۆ زۆر گرنگە. ئاستی سەرهەڵدان پیشان دەدات. بەڵێ سەرهەڵدانیش هەیە، بەڵام ئەو سەرهەڵدانە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە کۆمەڵکوژکارانەکانی رژێمی بەعسی سوریا ئەنجامدرا. لەسەرەتادا سەرهەڵدان نییە، بەڵکوو کۆمەڵکوژییە. لە مامەڵەی داگیرکەرانەی نەژادپەرستی، شۆڤێنی، تواندنەوەی کولتوری رژێمی بەعسدایە. ئەوە لە بنەمای هێرشێک بوو کە لە ئەنجامی یارییەکی تۆپی پێ هاتبووە ئاراوە. هێرش ئەنجامدراوە، کۆمەڵکوژی روویداوە. لە بەرامبەر ئەوەش گەلی قامیشلۆ کاردانەوەی توندی نیشانداوە و لە بەرامبەر ئەوە بەرخودانێکی قارەمانانەی ئەنجامداوە. هەڵبەت ئێمە سڵاو لەو سەرهەڵدان و هەڵوێستە دەکەین، بەڵام دەبێت ئەو کۆمەڵکوژیە ببینین و راستی ئەوە لە بیرنەکەین.

هەڵەبجە سەرەتا و بەشێک لە هێرشێکی نێونەتەوەیی بوو

کۆمەڵکوژی هەڵەبجە جینۆسایدێکە. بۆ هەڵەبجە تەنیا بەکارهێنانی کۆمەڵکوژی بەس نییە. جینۆساید و قڕکردنی بە کۆمەڵە.خۆی لە خۆیدا زۆر هێزی یاسایی ئەوەیان وەک جینۆساید قەبوڵ کردووە و هێشتاش قەبوڵی دەکەن. جینۆساید لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی. ئەوە راستییەکی سەلمێندراوەئێمە بڵێین وەک چۆن رژێمی سەدام ٣٥ ساڵ بە ر لەئێستا لە هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی هێرشیکردە سەر گەلی کورد، وڵاتپارێزان و شۆڕشگێڕان، وەک پار و ئەمساڵ لە سەر هێڵی سنووری باکور، باشوری کوردستان لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا لە دژی کوردانی وڵاتپارێز و پەکەکە ئەم جارە دیکتاتۆریەتی فاشیستی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی بە چەکی کیمیایی، بۆمبی ئەمتۆمی تاکتیکی و بۆمبی فسفۆڕی قەدەغەکراو هەموو جۆرە هێرشێکیا ئەنجامدا.

بەر لەو قۆناغەش هەیە. دەوترێت لە دێرسیمیش گاز بەکارهێنراون. جینۆسایدی دێرسیمیش بە گازی خنکێنەر ئەنجام درا. هێرشی کۆلۆنیالیستی و قڕکەر لە هەموو شوێنێک هاوبەشن. ئەگەر سەرنج بدەن، ئەوانەی لە بەرامبەر کوردان کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە، هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمنکارانە، چەکی کیمیاییان لە دژی کوردان بەکارهێناوە. ئێمە دەزانین کە ئەو چەکانەیان لە کوێ کڕیوە. ئێمە هەڵوێستی هەموو کەسێک لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانە دەزانین. لەبەر ئەوە من لە یادی ٣٥ ساڵەیاندا جارێکی دیکە شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە رێزو پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە.

کۆمەڵکوژی هەڵەبجە پەیوەست بوو بە تێکۆشانی باشوری کوردستان و شەڕی ئێران- عێراقەوە. بەڵام هەر تەنیا گرێدراوی ئەوە نەبوو. کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بووە هۆکاری ئەوەی قۆناغی شەڕی ئێران و عێراق رابگیرێت. ئەوە هێرشێکی پلانبۆداڕێژراوی ئەمریکا، پەدەکە، کۆماری تورک، دەوڵەتانی ئەوروپا پێکەوە لە بەهار و هاوینی ١٩٨٨ لە دژی پەکەکە لە رووی سەربازی، سیاسی و حقوقییەوە، لە باشوری کردستان تا باکوری کوردستان و تا ئەوروپا، ئەوە بووە بەشێک و سەرەتای هێرشەکە. کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە سەرەتا و دەستپێکی یەکەمی هێرشی پاکتاوکاری پلابۆدارێژراوی نێونەتەوەیی لە دژی پەکەکە بەستراوەتەوە. بوار بۆ رەخساندن و زەمینەسازی بوو بۆ ئەوە. بۆچی وادەڵێم؟ لەبەر ئەوەی دواتر شەڕی ٩٢ لە باشور ئەنجامدرا. دواتر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی روویدا. ئەو قۆناغەی ئێمە پێی دەڵێین پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەراستیش لێرەوە دەستیپێکرد. هەنگاو بە هەنگاو ئامادەیان کرد. بە پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ٩٩ گەیستە ئەمرۆ. هەڵەبجە سەرەتاکەیەتی. بەرخودانی کوردان تا ئەو رادەیە پێکەوە بەستراوەتەوە. هێرشی پاکتاوکاری بۆ سەر کوردستان و گەلی کورد بەهەمان شێوە پێکەوە بەستراوەتەوە. نازانم تورکیا دەیکات، عێراق دەیکات، عەلی دەیکات، وەلی دەیکات. بابەتەکە ئەوە نییە. ناوەکان دەگۆڕدرێن، ناوچەکەش دەگۆڕێت، بەڵام ئامانجەکانیش هاوبەشن، ئەوانەی کوژراویشن هاوبەشن. دەبێت ئەوە ببینین. لەسەر ئەو بنەمایانە دەبێت ئەو کۆمەڵکوژیانە هەڵبسەنگێنین. ٣٥ ساڵە تێکۆشانی گەورەی تۆڵەسەندنەوە هەیە. تەواوی بەرخودانی گەریلا لە لایەن پەکەکەوە لە راستیدا تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە. تا گەیشتن بە سەرکەوتن درێژەی پێدەدەین.

سڵاو لە بەرخودان لە دژی فاشیزم دەکەین

راستی کودەتای ١٢ی ئاداری ١٩٧١ هەیە. لە راستیدا کودەتای ١٢ی ئەیلول لەوێ ئامادەکرا. دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بووە لوتکەی ئەو قۆناغە. دەتوانین پێی بڵێین قۆناغی دیکتاتۆری سەربازی فاشیست. دەڵێن کۆماری دووەمیش. لوتکەکەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی ئەمرۆیە. بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ئەو قۆناغە بە شێوەیەکی رێکخراو دەستیپێکرد. کودەتای کەنعان ئەڤرەنە. ئەوەی ئەوەسی ئامادەکرد کودەتای ١٢ی ئاداری ١٩٧١ بوو.

ئەو کودەتایە گرنگ بوو. کودەتایەک بوو بۆ ئەوەی بزوتنەوەی دیموکراتیک کە لە تورکیا بەرەوپێشچووبوو سەرکوت بکات، تێکۆشانی رزگاری و ئازادی گەلان سەرکوت بکات، بەر بە دیموکراتیکبوونی کۆمار بگرێت و کۆمارەکە بگۆرێت بۆ دیکتاتۆری سەربازی فاشیستی ئۆلیگارشی. لە قۆناغی دواتردا ئەوە بە روونی بیندرا. بە هێرشکردنە سەر شۆڕشگێڕان بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتیانن، کردیاننە ئامانج، ئەشکەنجەیان دان. لە دەریای رەشەوە تا نورحەقەکان لە زۆر شوێن کوشتیانن.

بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتنی گەلان، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی ئەو قۆناغەی بە کودەتای سەربازی فاشیست دەستیپێکراوە، لە دژی هەموو جۆرە کاردانەوەکان تێبکۆشێت وئامانجەکانی شۆڕشی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕانی ١٩٧١ بێنێتەدی، دامەزرا. ئامانجی دامەزراندنی ئەوەبوو. ئامانجی راگەیاندنیسی لە ١٢ی ئاداردا هەر ئەوەبوو. دەبێت باس لەوە تێبگەین. لەبەر ئەوە رۆحی قزڵدەڕە، رۆحی ٦ی ئایار و رۆحی ١٨ی ئایار لە هەبەدەهەدا دەژین. بەم جۆرە رۆحی ئەو بزوتنەوە یەگرتووەوەی شۆڕشگێڕان دەستیپێکرد. بە راستیش رێپێوانی شۆڕشی یەکگرتوو کە بەر لە ٥٠ ساڵ لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە دەستیپێکرابوو، بەم جۆرە رێکخراو و پلانی بۆ داندرا. دەتوانین بەم جۆرە گوزارشتی لێبکەین.

لەبەر ئەوە بێگومان ئێمە بەرخودانی شۆڕشگێڕیی کە لە دژی رژێمی فاشیستی سەربازی ١٢ی ئەیلول پێشخرا، سڵاوی لێدەکەین. سڵاو لەو رۆحە دەکەین. ئێمە ئەو خۆڕاگرانە بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. رێگەیان بۆ ئێموە کردەوە. ئێمە ئەو بەرخودانەی کە بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەوان و شکستپێهێنان بە کودەتای ١٢ی ئەیلول وهەموو دیکتاتۆرە سەربازییە فاشیستی، قڕکەر و کۆمەڵکوژکارەکان گرتوویانەتەبەر، سڵاوی لێدەکەین. هەڵبەت لەم بوارەدا هاتنەپێشەوەیەکی پیرۆزە.

٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی هەبەدەهەدا تێپەڕیوە. دەچێتە هەشتەمین ساڵی خۆی. من حەوتەمین ساڵیادی هەبەدەهە پیرۆز دەکەم. سڵاو لە هەشتەمین ساڵی دەکەم. لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا کاریگەرترین، بەرفراوانترین و ئەنجامگیرترین تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان ئەنجامی دا. پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی دژی فاشیزمی کرد. قارەمانانە ئەو کارەی کرد. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەمە بکات. لە ڕۆژئاواوە تا دەریای ڕەش، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە بۆ ئەستەنبول، هەموو هەرێمەکانی کرد گۆڕەپانی بەرخودان. جەنگاوەرانی هەبەدەهە و گەریلاکان لە چیاکان دا بە راستی گورزی قورسیان لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە داوە. بناغەیان هەژاندن و بەرەو لەناوچوونیان بردن. بەم شێوەیە، ئەو چووە ناو هەشتەمین ساڵی بەهێزتر و کاریگەرتری خۆی. دەتوانین بە ڕوونی ئەوە بڵێین، لە ساڵی هەشتەمدا ئەو تێکۆشانە پێشەنگە لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزتر بەڕێوەی دەبات. هێزی ئەوەی هەیە و ئامادەکاریی بۆ ئەوە هەیە. بە دڵنیاییەوە هەوڵدەدات ئەنجامەکانی ئەم جۆرە خەباتە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە  بگۆڕدرێت بۆ سیاسەت. بۆ بە دەستهێنانی ئەنجامی سیاسی هەوڵدەدات. مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی ئەوە بڵێت.

دەرگای بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو کراوەیە

ئه وه ئەزموونێکی زۆر گرینگه. ئەوەی پێکهات، کەس باوەڕی نەدەکرد، کە پەیوەندی و هاوپەیمانی لەو جۆرە ڕوو بدات. ئەمە زۆر گرنگە. لەوانەیە لاوازی و کەموکوڕی هەبێت. ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتانە دەکەین. بەڕەخنە و ڕەخنە لەخۆوە تێیدەپەڕێنین. ئێمە پەکەکە بە خۆڕەخنە لە هەموو جۆرە لاوازی و کەموکوڕییەک نزیک دەبینەوە. هەڤاڵان و هۆگرانیشمان هەمان ڕێبازیان نیشانداوە. لەوانەیە هەندێک کێشە هەبێت. ئێمە گفتوگۆ دەکەین، ئێمە چارەسەریان دەکەین، بەڵام سەرەکیترین شت ئەوەیە، کە ئێمە باوەڕمان بە خەباتی جەوهەری هەیە، بڕواتان بە شۆڕش هەبێت، ئازاد و یەکسان بژین، ئەمە هێزی چارەسەریمان پێ دەبەخشێت. لەلای ئێمە هاوڕێیەتی بەو شێوەیە دروستبووە. ئێمە یەکترمان باشتر ناسی. زۆر هێز لە دەرەوەی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو مابوونەوە، ئێمە  بانگەوازمان کرد و چاوەڕێشمان کردن. ئەوان ئێشتاش دەتوانن بێن و بەشدار بن. ئێمە دووبارە بانگەوازیان بۆ دەکەین. لەبەر ئەوە دەرگامان بۆ هەموو کەسێک کراوەیە.

ئەوە سەلمێنراو،ە کە ئەمە شتێکی ئەوەندە سادە، لاواز بێت، کە لەسەر حساباتی بەرژەوەندی دروستکرابێت. لە تێکۆشانێکی گەورەدا بۆ ماوەی ٧ ساڵ، هەموو کەس ئەمەی بینی، بۆیە لێرەدا یەکێتی، بنیاتنانی هێزێکی گەورەی شۆڕشگێڕی، بۆ سەرکەوتنی باش پێویستە. ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەبات و ئامانجەکانمان بەدی دەهێنێت. لەبەر ئەوە، ئێمە چاوەڕێی بەشداربوونی نوێین. ئێمە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو کەس دا کراوەین. لە ٨هەمین ساڵیشدا ئێمە هەموو ڕێکخستنەکانی هەبەدەهە، ڕایدەگەیەنین، ئێمە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو لە هەموو بوارەکاندا بە شێوەیەکی کاریگەرتر و بەهێزتر پەرە پێدەدەین. ئێمە تا کۆتایی لەسەر ئەم بڕیارەین. بەم بڕیارەوە  پیرۆزبایی نەورۆز لە هەموو دۆستانمان دەکەین. من ڕایدەگەیەنم، ئێمە بە هەموو هێزی خۆمانەوە تێدەکۆشین و بەو تێکۆشانە، کە لە ١ی ئایاردا پەرەی پێ دەدەین، هەشتەمین ساڵ دەکەینە ساڵی سەرکەوتنی بەرخۆدانی شۆڕشی دیموکراتیکی دژە فاشیستی.

دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کارەسات دروست دەکات

ماوەیەک پێش ئێستا دایکێکی وڵاتپارێز دەیوت، ئەگەر بەردەوام بێت بەردمان بەسەردا دەبارێت. بەڕاستیش ئەگەر بەڕێوەبەریی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی بە خێرایی لەناو نەبرێن، ڕەنگە بەرد بەسەر تورکیا و کوردستان دا ببارێت. دۆخەکە گەیشتوەتە ئێستا. ئیتر ناکرێت و ئەستەمە ئەوەی ڕووەدات بە ڕوودای ڕوون بکەینەوە و وەک کارەساتی سروشتی بیانبینین. ئەوەی ڕوودەدات سروشتییە، بەڵام ئەوەی بنیاتنراوە کارەساتبارە. ئەو شارەوانییەی، کە ئاکەپە ماوەی ٢١ ساڵە لەسەر بنەمای ڕانتخۆری دروستیکردووە ڕێگەی بۆ ڕوودانی ئەو جۆرە شتانە کردووەتەوە. ئەوە ڕوون بوویەوە، کە ئەمە چ جۆرە تاڵانییەکە و چۆن کارەساتێکی بۆ خەڵک دروستکردووە. دەرکەوت، کە شارەوانییەکانی چین. بومەلەرزە ڕوودەدات، باران دەبارێت، لافاو هەڵدەستێت و دووبارە دەبێتەوە بە کارەسات و زیانی زۆر. دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئەمەی دروست کردووە. ئەمە دروستکەری کارەساتێکە. هەر خۆی ڕزگاربوون لەم کارەساتە مانای ڕزگاربوونە لەم دیکتاتۆرییە. ئەمە بە ڕوونی دەرکەوت.

 دووەم، دەرکەوت کە ئەم شاربوون، ئەو شارنشینییە بە ڕانتخۆری، دادۆشین و تاڵانی دروستکراوە، بەڕاستی کارەساتێکی گەورەیە. پێویستە ئەم ڕاستییە بوەستێنن. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرییەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم شارەنشینییە کارەساتبار و شێرپەنجەیە. چەندین ساڵ پێش ئێستا نووسی و وتی، ئەمە شارنشینی نییە، گوشار دەخاتە سەر سروشت، خەڵک تووشی کارەسات دەکات، ئێستا لەگەڵ ئەم شتانەدا دەژین. ئەوەی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستنیشانکراوە، هەمووی ڕاست دەرچووە، بەڵام هیچ ئەنجامێک و وانەیەکی لێ وەرنەگیرا، پێویستە ئێمە ئەنجامێک لەمەوە بەدەست بهێنین. لانی کەم ئەوانەی لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، وڵاتپارێزان، شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان دەبێت ئەو ڕاستییە ببینن. دەبێت ئێمە لە دژی شارێکی ئاوا و شارنشینییەکی لەو شێوەیە بین. خەڵک فریو دەدرێن، بەڵام ڕاستیەکە ڕوونە، ڕێگا بۆ هەموو کارەساتێک خۆش دەکات. بەڕاستی ژیان بۆخۆیشی ئەوەندە ئافرێنەر نییە.

دەبێت ئەم شارنشینیەش بەشێوەی پڕ و تەوو لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. من ناڵێم، کە نابێت شار هەبێت، بەڵام ئەمجۆرە شارانە نابێت، ژیانێکی وا نابێت. لەبەر ئەوە ئێمە بەرپرسیارێتی ژیانمان بەخەینە ئەستۆی خۆمان. با ئێمە ناڵێین، هەموو شتێک لە ژیانماندا دەوڵەت و دەسەڵاتی فاشیستی دیاری بکات. بۆ ئەوان بەجێهێڵدرا. ئەوان ئەم شتەیان دروست کرد. کەواتە دەبێت ڕێگریی لێبکرێت. دەبێت  ئەزموونی لێ وەربگیرێت. مرۆڤ ئەمە بە ئازار و پەژارە دەڵێت. بەڕاستی بومەلەرزە دۆخێکی هێندە سەختی دروست کرد. ئێستا لافاو هەستاوە، ئازار لەسەر ئازار زیاد دەکات. ئێمە خۆمان بە  هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمان دەزانین، کە بوونەتە قوربانیی بوومەلەرزە و لافاو. بزووتنەوەکەمان پێشتر داوای لە گەلەکەمان کردبوو، ئێستاش ئێمە دووبارە بۆ یەکگرتووی و هاوکاریکردنی قوربانیانی  بومەلەرزە دەکەین. پێویستە پێشوەختە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر، بەڵام پێویستە بەقووڵی هۆکاری ئەم دۆخەش تاوتوێ بکرێت و ڕێوشوێنیش بگیرێتەبەر. با گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە دەستپێبکەین، با هەمووان لەم بارەیەوە بکرێنەوە، با نەکەوینە بارودۆخێکەوە، کە بەهۆی ئازارەوە گلەیی و گازنج بکەین و داوای شتێک لە دەوڵەت بکەین. با ژیانمان بە دروستی بنیات بنێین و چارەنووسی خۆمان بخەینە دەستی خۆمان، ئێمە چارەنووسی خۆمان بۆ هێزە فاشیست و داگیرکەر و تاڵانکەرەکان بەجێ نەهێڵین. ئەم ڕاستییە دەرکەوت. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر بڵێین، دەربازبێت و ئێمە خۆمان بە هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمان دەزانین.

ئاشکرایە کە راگرتن و وەستاندنی چالاکییەکان زۆر بەردەوام نابێت

بانگەوازی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەسەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەمان و بڕیارەکەی گرنگیەکی مێژوویی هەیە. یاخود گرنگی پێودانگە ویژدانی، ئەخلاقی و مرۆییەکان بوو. هەڵبەتە واتایەکی قووڵی سیاسیسی هەبوو. لەسەر ئەو بنەمایە بەرپرسیارێتییەکی باڵا بوو. ئێمە هێشتاش لەو هۆشمەندیەداین. بزوتنەوەکەمان چاودێری دەکات و هەڵیدەسنگێنێت. بەڵام دەمەوێت ئەوە دەستنیشان بکەم، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراویان دا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەموو رۆژێک راگەیەندراوی هەیە. واتە ئێمە وەک هەپەگە و پەکەکە بریارێکی لەو جۆرەمان دا و راگەیەندراومان دا. ئێمە ئەو هەڵوێستەمان گرتەبەر و پارێزگاری لەو دۆخە دەکەین. بەڵام بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەگوێرەی ئەو هەڵوێستە نەجوڵایەوە. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت، ئامارەکان لەبەرچاون. نامەوێت دوبارەیان بکەمەوە. پێویست ناکات.هێرشەکان بەردەوامن. تادێت زیاتر دەبێت، فراوانتر دەبێت. لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوامن. سوپای تورکی فاشیست تەنیا بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاوە سنوردارنەبوو، هێرشیکردە سەر شەنگالیش، هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا. بە دەربڕینێکی دیکە، هێرشکاری بەڕێوەبەری فاسیستی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامە. هاواریان بۆ شەڕ بەردەوامە. دەبێت هەموو کەس ئەمە بزانێت. دەبێت ئەوە ببیندرێت. بۆچی ئەوە دەڵێم؟ واتە ئەگەر لایەنێک بەم جۆرە ئەوەندە هێرش ئەنجام دەدات، چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆڕ، هەموو جۆرە بۆمبێکی قەدەغەکراو، هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک بەکاربهێنێت، لایەنی بەرامبەر بە بێ تێکۆشان ناتوانێت بوەستێت، ناتوانێت خۆی نەپارێزێت. هەپەگە، گەریلا، دەبێت خۆی بپارێزێت. دەڵێن کە ئێمە ناچار دەبین چالاکی بۆ پاراستن بکەین. ئەوە دۆخێکی گرنگە، واتادارە. دەبێت خۆی بپارێزێت. لەبەر ئەوە لە روانگەی منەوە وایە کە ئەگەر مامەڵەی جیاواز نەکرێت، ئەو دۆخە هێندە ناخایەنێت. نازانم چەندە بەردەوام دەبێت. بەرێوەبەریمان بە وریایی و هەستیارییەوە چاودێری دەکات، بەردەوام گفتوگۆی لەبارەوە دەکات و هەڵیدەسەنگێنێت. پێستریش وتبووم، ئێستاش ئەو دۆخە بەردەوامە.لەناو بزوتنەوەکەشمان نیگەرانی بەهۆی ئەو دۆخەوە زیاد بوون. ئێمە هەڵوێستی پاراستن دەپارێزین. ئێمە لەو دۆخەدا نەبووین کە بە تەواوەتی چەک رابگرین و ئاگربەست رابگەیەنین. تا هێرش نەکرێتە سەر گەریلا، گەریلا چالاکی هێرش کردن ئەنجام نادات. زۆر جار چالاکی بەو جۆرە لە شارەکان ناکرێت. هەوڵ دەدەین پارێزگاری لەوە بکەین، واتە دۆخەکە هەستیارە.

لەلایەکی دیکەوە لە بەرنامەی پێشوودا وتبوومان کە لەبەرامبەر ئەوەدا هەڵوێستی هێزەکانی دیکە زۆر بەرەوپێش ناخرێت. هێشتا هەوڵ هەیە؟ لە قۆناغی پێشوودا هەبوو. واتە هەدەپە هەندێک گوزارشتی لێکرد، هاوپەیمانی ئازادی و رەنج باسی لێکرد، هەندێک لایەن لە تورکیا گفتوگۆیان لەسەر کرد. لە راگەیاندنی نێونەتەوەییشدا راوەستەی لەسەر کرا. تاڕادەیەک کاریگەریشی کردەسەر لایەنە سیاسیەکان. هەندێک دەڵێن ئێمە هەڵیدەسەنگێنین، لەسەری راوەستە دەکەین. پەیامی لەو جۆرەش دەدەن. بەڵام کەی راوەستەی لەسەر دەکرێت؟ ئەنجامێکی چۆنی لێوە بەدەستدەهێنرێت. نابێت بوترێت کە کەی پێیان خۆش بوو هەڵسەنگاندن بکەن. دەبێت هەموان باش بیربکەنەوە، هەڵوێستی راست نیشان بدەن، هەڵوێستی ئەوان جی بێت مامەڵەی ئەوان چی بێت، دەبێت بە ئاشکرا بیخەنەڕوو.

دەوترێت تورکیا پیناوەتە قۆناغی هەڵبژاردن. پرۆسەی سیاسی بەگوڕتر و خێراتر بووە. هەربۆیە دەبێت ئیتر هەموو کەس هەڵوێستی سیاسی خۆی دەستنیشان بکات. هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە شەڕ ئاشکرا بکات. دەبێت هەڵوێستی خۆی لە بارەی بریاری کەجەکە بۆ راگرتنی چالاکی ئاشکرا بکات. لە بنەڕەتدا لە پرسی قڕکردنی سەر گەلی کورد ئەوان لە کوێدا وەستاون؟ ئایا دژی ئەو قڕکردنە دەوەستنەوە یان دەیانوێت رابگیرێت؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ چارەسەری ئازادیخوازانەی پرسی کورد دەبنەوە کە بنەمایەکی دیموکراتیکی تورکیایە و ناتۆ و ئەوروپاش بەرەو دیموکراتیکبونێکی جدییەوە دەبات، مامەڵەی ئەوان بە چ شێوەیەک دەبێت؟  لەم دۆخەدا دەوڵەتانی ئەوروپا بەردەنگن، ئەمریکا بەردەنگە، هەموو ناتۆ بەردەنگە. ئەگینا بە تەواوەتی کاتی ئەوەیە. نابێت مرۆڤ زۆر چاوەڕوان بێت و دوابکەوێت. دەبێت هەموان هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و سیاسەتی خۆیان ئاشکرا بکەن.

کۆنفڕانسی کوردان لە پەرلەمانی ئەوروپا گرنگە

لە کۆنفڕانسەکەدا کە وەک ١٧یەمین کۆنفڕانسی کورد لە ٨-٩ی ئادار لە پەرلەمانی ئەوروپا سازکرا، هەندێک بڕیار دەرکران. ئێمە بە گرنگیی و بایەخەوە لێی دەڕوانین. بەڵام دەمەوێت لەو بارەوە شتێک بڵێم. دەبێت بزانین کە ئەو بڕیارانە چۆن جێبەجێ دەکرێن، کەی جێبەجێ دەکرێن. دەڵێن ئەوە ١٧یەمین کۆنفڕانسە. چ واتایەکی هەیە؟ بەر لەوە ١٦ کۆنفڕانس سازکران و ئەو دۆخە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە. بەئەگەری زۆر لەو کۆنفڕانسانەشدا بڕیاری لەو جۆرە دەرکراون. لەبەر ئەوە بڕیارەکانی ئەو ١٦ کۆنفڕانسانە چۆن جێبەجێ کران، بە کردەوە چییان ئەنجامدا؟ هیچمان نەبینی، دۆخێکی جدی لە ئارادا نییە. لەبەر ئەوە بڕیار و بانگەوازەکانی کۆنفرانسی ١٧یەمین باشن، بەڵام ئەگەر بکرێن بە کردار واتایان دەبێت. ئەگەر جێبەجێ بکرێن هەمیشەیی دەبن. جگە لەوە تەنیا وەک بانگەوازێکی نیەتپاکانە دەبینرێت.

من وەک نوێنەری پەکەکە بەشداریم لە کۆنفڕانسی کوردان کە لە ئاداری ١٩٩٤ لە بروکسەل بەڕێوەچوو کرد. لەوێ بە بەرفراوانی قسە لە سەر پرسی کورد کرا. ئەوەندەی لەبیرمە لە نێوان ١٠-١٥ ئاداربوو. لەوێش بڕیاری زۆر باش دەرچوون. بەڵام هیچی جێبەجێ نەکرا. لە کردەوەدا هیچمان نەبینی. ئەو ئەو بڕیارانەی ئەو کات دران، جێبەجێ بکرانایە ئەو شتانەی ئەمڕۆ روویان نەدەدا. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دا رێبەرایەتی چووە ئەوروپا. ئەو چووە یۆنان، بەسەر رووسیادا چووە رۆما. بەمەبەستی چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی پرسی کورد هەموو دەرفەتێکی ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد، بەڵام ئەوان رێگەی ئیمراڵییان بە رێبەرایەتی نیشاندا. ٢٥ ساڵە ئیمراڵی لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و پاکتاو دەهێڵنەوە. ئەوەی ئەمە دەکات یەکێتی ئەوروپایە. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیار دەدات. ئەو چاودێری بڕیارەکانی خۆی دەکات و ئەو پرۆسەیە بەردەوامە. پەرلەمانی ئەوروپاش ئەو بریارەی دا. ئەمانە هەموویان ئۆرگانەکانی یەکێتی ئەوروپان. بەڵێ لە لایەکەوە ٢٥ ساڵە ئیمراڵی بەردەوامە، ئەو بڕیارانەی ١٦ جار دراون، جێبەجێ نەکراون. ئێستاش ئەگەر بڕیاری باش جێبەجێ بکرێن باشە. دەبێت ئێمە ئەو بەرەوپێشچوونانەی دێنە ئاراوە ببینین.

پێویستە ئێمە هەنگاوی کرداری ببینین، ئێمە تەنها بەو شێوەیە باوەڕ دەکەین. لەوانەیە شتێکی لەو شێوەیە هەبێت. لەم بارەیەوە منیش ئەوەم ڕاگەیاند، پێویستە ئەوانەی سیاسەتێکی نوێیان هەیە، کە بە ڕاستیش قسەیەکیان هەیە، دەبێت لەم کاتەدا هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن. با بڕیارەکانی کۆنفرانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئەوە بکەن بە دەرفەت. هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان و دۆخی بێ چالاکی زەمینەیەکی زۆر گونجاوە  بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو جۆرە سیاسەتانە، کەواتە ئەوسا با بزانین، کە ئایا بڕیارێکی وەها هەیە، ئایا تێگەیشتنێک هەیە؟ ئایا بەڕاستی چارەسەری سیاسی دێموکراسییان بۆ کێشەی کورد دەوێت؟ ئێمە دەمانەوێت ئەمە ببینین. لایەنی کوردی هەمیشە وتوویەتی ئێمە ئامادەین و کراوەین و ئەوەشی بە هەڵوێستی خۆی نیشان داوە. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە هەموو جۆرە هێرشێک بۆ لەناوبردن ئەنجام دەدەن، لە ئەوروپا و ناتۆوە هەموو جۆرە پشتیوانییەکیشیان لێدەکرێت. ئەو دەرەنجامێکی خراپە. هەم پارەی بۆ جەنگ تەرخانکردووە و هەم پارەی دروستکردنی شار، پارەی ڕێوشوێنەکانی بەرامبەر بە بوومەلەرزە و لافاو بۆ جەنگ خەرج کردوو. بەو هۆیەوە کارەسات ڕوویدا. ئەم خەڵکە ئەو پارەیەیان دا، هێزە بیانیەکان دایان، هەموویان لە دژی گەلی کورد کرا بە شەڕ. ئەگەرنا پێویستە لە دژی ئەم دۆخە هەڵوێستێک وەربگیردرێت. دەبێت ئێمە ئەو تێڕوانین و سیاسەتە فاشیست و داگیرکاری و بکوژان و پاکتاوکارانەیە ڕابوەستێنین. دەبێت ئێمە خۆمان لەمە داببڕین. پێویستە  لە دژی ئەمە پەرە بە هەڵوێستی سیاسی بدرێت.

ئێمە سەیری دەکەین، بۆ ئەوەش چاودێریی دەکەین. ئێمە لەم بوارەدا بانگەوازمان کردووە و بانگەوازەکەشمان دووبارە دەکەینەوە. ئەگەر پێشکەوتنێکی نوێ دروست بێت، ئێمە هەڵیدەسەنگێنین. ئەگەر نا ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان.

دەبێت لە دیکتاتۆریی فاشیستی ڕزگارمان بێت

ئێستا پەکەکە و هەبەدەهە ماوەی ٨ ساڵە لە دژی دیکتاتۆری پاکتاوکاری فاشیستی و داگیرکەری ئاکەپە - مەهەپە گەورەترین تێکۆشان دەکەن. ئەمە ڕاستییەکە. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات و پشتگوێی بخات. ئێمە لەم پرۆسەیەدا درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین. پێویستە ئێمە جارێکی تر ئەم ڕاستییە بە ڕوونی بخەینەڕوو. لە ئەنجامی ئەم جۆرە خەباتەدا چی دەبێتە ڕۆژەڤ؟ کەوتن و ڕووخانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە. هێدی هێدی دەڕووخێن. هەر ئەوەندە پرۆسەکە بەرەوپێش ڕۆیشت، ئەم دۆخە قوڵتر دەبێتەوە. هەموو کەس ئەمە دەبینن. ئەم دیکتاتۆرییە فاشیستە بە زوڵم، ستەم، داگیرکاری، درۆ، فێڵ و پشتیوانی دەرەکی لەسەر پێ ماوەتەوە. ئەم ڕاستییە لە بەر چاوە، یان تێکۆشانێک بەڕێوەدەچێت، کە تێکیان دەشکێنێت و دەیانڕوخێنێت.

ئیرادەیەکی بەم جۆرە لەناو گەلانی تورکیا، کوردستان، شۆڕشگێڕانی دیموکرات، وڵاتپارێزان، ژنان، گەنجان و رەنجدەراندا هەیە. نابێت کەس بڵێت تێکۆشان بوونی نییە، تێکۆشان بوونی هەیە و بەرەو شکستپێنانی دەبەن. بەڵام هەندێک لەناوەوە و دەرەوە دەبنە بەربەست. بە هاوکاری ئەوان خۆی لەسەر پێ گرتووە.

ئێستا ئەمە لایەنێکیەتی. دەبێت ئەو لایەنانەی هاوکاری دەکەن نەهێڵرێن. جیالەوە، زیانیان بەردەکەوێت. نۆرەی ئەوانیش دێت، خۆی نۆرەیان دێت. ئاکەپە-مەهەپە هەموو شتێک بە هەموو کەس دەڵێت. بۆ مەگەر هیچ ماوە لە رێگەی چەتەکانی خۆی واتە داعشەوە نەیکردبێت؟ ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، سبەینێ زیاتریش دەکەن. لەوەها دۆخێکدا دەبێت تورکیا و کوردستان لەم دیکتاتۆریە رزگار بکرێن، مرۆڤایەتی رزگاریان ببێت. ئەوەی بە خۆی دەڵێت دیموکرات و وڵاتپارێز دەبێت خاوەنی هەڵوێست بێت. ئێمە قۆناغەکە بەم جۆرە دەبینین و هەڵیدەسەنگێنین.

ئێستا لەو چوارچێوەدا هەندێک بەرەوپێشچوونی نوێ لەئارایە. پرۆسەی هەڵبژاردن دیاری کراوە. بەراستی کوردستان و تورکیا پێیان ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار. لەلایەکەوە بومەلەرزە، کارەساتی لافاو هەیە، سەرقاڵی ئەوانە دەبن. کۆمەڵگا ئازاری قووڵ دەچێژێت. لەلایەکی دیکەوە تا دێت سیاسەت ئاڵۆزتر دەبێت، رۆژەڤ و پرسە گەرمەکان زۆر دەبن. لەبەر ئەوەی لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردن هەیە. واتە ئێمە وەک پەکەکە و هەبەدەهە پەیوەندیمان بە هەڵبژاردنەوە هەیە. ئێمە رووخاندنی فاشیزم تەنیا لە هەڵبژاردندا نابینین. ئێمە لە هەموو چەشنە تێکۆشانێکیدا دەبینین. هەموو جۆرە تێکۆشانێکمان گرتەبەر و درێژەی پێدەدەین. بەڵام هەڵبژاردنیشمان وەک یەکێک لەو بوارانەی تێکۆشان هەڵسەنگاندن و گرنگیمان پێدا. لەم چوارچێوەدا مامەڵە دەکەین. ئێمە لەم پرۆسەیەدا چی بکەین؟ یەک؛ ئێمە تێکۆشانمان، تێکۆشانی دیموکراتیک لە دژی فاشیزم درێژە پێدەدەین. ئەمە یەکلایی. دوو؛ ئێمە بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تێدەکۆشین. ئێمە هاوکاری خواست، هەڵوێست و ئەو سیاسەتانە دەکەین کە دەیانەوێت فاشیزم لەناو ببەن و ئازادی کوردان، دیموکراتیکبوونی تورکیا بەرەوپێش ببەن. بە گوێرەی ئەو پشتیوانی ئێمە لەو بوارەدایە. ئێمە پشتیوانی لە هەموو جۆرە هەڵوێست، وتە و کردەوەی سیاسی دەکەین کە تێکۆشانی دیموکراتیک لە دژی فاشیزم بەهێز دەکەن. ئێشمە پشتیوانی لە رێکخستنبوون دەکەین و هەڵوێستی ئێمە بەم جۆرەیە.

ئێمە بەرەی شۆڕشی دیموکراتیکی دژە فاشیزم بەڕێوەدەبەین. ئێمە لەسەر ئەو بنەمایەین، ئێمە پشتیوانی لەو کەسانە دەکەین کە لە سەر ئەو بنەمایە سیاسەت دەکەن.

جگە لەوە گەشەدانەکان چۆن دەبن؟ لەسەر ئەم بابەتە دوو شت دەڵێین. ئەم ئۆپۆزسیۆنە مێزی شەش لایەنی هەبوو. ململانێیەکی ناوخۆیی دروست بوو. من زۆر لەسەر ئەمانە قسە ناکەم، بەڵام بەڕاستی دەستێوەردان هەبوون. نازانرێت چی کراوە. دۆخێکی ئاڵۆزە. بەڕاستی مرۆڤەکان گومانیان هەیە. ساڵانێکی زۆر تێپەڕی، پێکەوە کاریان کرد، کۆبوونەوەی زۆریان ئەنجامدا. بۆچی پێشتر باسی ئەو بابەتانەیان نەکرد و هەڵسەنگاندنیان بۆ نەکرد؟ ئایا بە هیچ شێوەیەک قسەیان نەدەکرد؟ لەو کۆبوونەوانەدا چییان دەکرد؟ قسەیان دەکرد یان دەیانخوارد یان دەیانخواردەوە؟ چییان دەکرد؟ بابەتەکان ئەمانە بوون. بەڵام وەک چۆن تا ئێستا باسی هیچ شتێک نەکراوە، دۆخێکی وەها گۆماناوی و سەرسوڕهێنەر سەریان هەڵدا. گەل گۆمانی لەم دۆخە هەیە.

فاشیزم بە شۆڕش و بە دیموکراسی هەڵدەوەشێت

ئێمە پێشتریش رەخنەمان کرد. لەبری شەڕ و دژایەتیکردنی فاشیزمی ئێستای ئاکەپە و مەهەپە، ڕێبازی لایەنگری دەبینرێت. ئێمە ئێستا نامانەوێت ئەمە بڵێین. ئێمە نامانەوێت بەو شێوەیە بێت. بەڵام لە لایەکی دیکەوە گومان هەیە. ئێمە ئەم ڕاستییە بە ڕوونی دەردەبڕین. بەڕاستی گومانمان لەم دۆخە هەیە. ئەم ئۆپۆزسیۆنە تا چەند دەیەوێت دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەناو ببات؟ تا چەند دەتەوێت لە بەڕێوەبەریدا بیت؟ بە پێچەوانەی ئاکەپە-مەهەپە، بەڕاستی بیر لەوە دەکاتەوە کە چی بۆ تورکیا دەهێنێت. چۆن کێشەکانی خۆتان چارەسەر دەکات بەم ئەندازەیە کەڵەکە بوون؟ ئایا دەیەوێت ئەم دۆخە چارەسەر بکات یان بەڕێوەی ببەیت؟ ئایا بە بنیاتنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئامرازی درێژەدان بەم پرۆسەیە دەبیت ؟ ئێمە نازانین. ئێمە نامانەوێت بەم شێوەیە بێت، بەڵام لەم ڕووەوە نیگەرانیمان هەیە. هیوادارین هەڵوێستێکی ڕوونتریان هەبێت. چاوەڕێی هەڵوێستێکی تێکۆشانەتر دەکەین. چاوەڕوانی ڕێبازێکی دیموکراسیتر دەکەین. فاشیزم بە فاشیزم شکستی پێناهێنرێت. فاشیزم بە شۆڕش لەناو دەچێت، بە دیموکراسی لەناو دەچێت. لانیکەم بۆ شکستپێهێنانی فاشیزم دەبێت شۆڕشگێڕی دیموکراسی بیت. پێویستە ئازادیخواز بن. هیچ ڕێگایەکی تر نییە. ئەوی تریان خزمەت بە فاشیزم دەکات. بەڕاستی ئەم دژایەتییە لاوازە. هەمیشە لاواز بووە، ئەگەر درێژە بەو لاوازییەش بدات، ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. جگە لەوەش هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هەیە. ڕوونتر و تێکۆشەرترن. لە خەباتی دژ بە فاشیزم لە پێشەنگی سیاسەتی دیموکراسیدا، جێگەیەکی گرنگیان گرت و پشتیوانیان لێکرد. هێڵی سێیەم بەڕێوە دەبەن. بەڕاستی ئەمە گرنگە. ئەوان نایانەوێت ببنە ئامرازی بەرەی دەسەڵات. بەڕاستی باس لە گۆڕانکاری و دیموکراسی ڕیشەیی دەکەن لە تورکیا. ئەوان لەگەڵ ئەمەدان و ئێمەش گرنگی بەم پێشهاتە دەدەین. ئێستا لە گفتوگۆ و کۆبوونەوەدان. ئێمە پێمان وایە یەکڕیزی خۆیان بەهێزتر دەکەن. دەتوانن گەورەتری بکەن، لەبەرئەوەی کراوەن. من هەمیشە وتوومە، دووبارە دەیڵێمەوە، با بەڕاستی هەڵسەنگاندن بکەن. ئەوان دەزانن کە ئێمە هەڵوێستی خۆمان ڕوون کردووەتەوە. بەڵام دەتوانم ئەمە بڵێم: بێ گومان ئەم هاوپەیمانییە ناتوانێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەربکەوێت، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی ناتوانێت بە خۆی سەرۆکێکی نوێ بۆ تورکیا هەڵبژێرێت. ئەمە یەکلایی بووەتەوە. بەڵام بەڕای من ئەگەر بەڕاستی کارێکی باشیان بکردایە پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ لایەنەکانی چەپدا دروست دەکرد، لەبری هاوپەیمانی جەهەپە، ببەنە نێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، بەباشی بچوونایە نێو گەل و گروپەکانەوە ، پڕوپاگەندەیەکی بەهێز و کاریگەرانەی هەڵبژاردنیان بکردیەوە  و خەڵکیان رازی بکردیەوە. دەیانتوانی ببنە یەکەم پارت لە پەرلەمان. لەبەرئەوەی ئەوانەی دیکە بڵاو بوونەتەوە و جیاوازن. هاوپەیمانی دروست دەکەن، بەڵام بەڕاستی هەر لایەک دابەش بووە و کۆمەڵگا بە وریاییەوە لێیان نزیک دەبێتەوە. کەس ناتوانێت بە ئاشکرا سیاسەتێک جێبەجێ بکات کە کێشەکانی تورکیا، کێشەی کورد چارەسەر بکات، تورکیا دیموکراتیزە بکات و ڕێگری لە کارەساتەکان بگرێت. ئەم ڕاستییە تەنیا لە لایەن هاوپەیمانی رەنج و ئازادییەوە دەردەبڕدرێت. ئەگەر لەم بوارەدا بەرگری لە هەڵوێستی خۆی بکات و متمانە دروست بکات، پشتیوانییەکی زۆر بەدەست دەهێندرێت. ئەگەر هاوپەیمانییەکەی فراوانتر بکات، پشتیوانییەکی زۆرتر بەدەست دەهێنێت. پێویستە ئەوە بکات و گەشە بکات. ئەگەر بەو شێوەیە مامەڵە بکات زۆر کاریگەر دەبێت لە پەرلەمان. لە ئەنجامدا دەڵێین با ئازادی و دیموکراسی سەربکەوێت. بەڵام ئێمە دەڵێین ئەم پرۆسەیە دەبێتە پرۆسەی قووڵکردنەوە و پێشخستنی شۆڕشی دیموکراسی لە تورکیا دژی فاشیزم. لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

نەورۆز ببێتە سەرەتای پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم

هەمیشە لە نەورۆزدا وتوومانە. هەموو شتێک بە ڕوونی بەدیار دەکەوێت. هەروەها هاتنی نەورۆز لە ٨ی مارسەوە دەردەکوێت، ئەمساڵیش ئەمە روویدا. لە ٨ی مارسدا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە هەندێک شوێن سنووردار بوو، بەڵام لە زۆر بواردا خەبات بۆ ئازادی و ژیان و ئازادی ژنان ئەنجامدرا. ژنان جارێکی تر رایانگەیاند کە ئازادی خۆیان بەدەست دەهێنن و سیستەمی دیموکراسی بنیات دەنێن. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە خەباتیان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

نەورۆز لەم ڕووەوە دەبێتە لوتکە. دەوترێت کە پێویستە سەرەتای پڕۆسەیەکی نوێ بێت لە تورکیا و لەناوبردنی فاشیزم و بەدیهێنانی ئازادیی گەلی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا. بەڵێ، ئەو دۆخە دەتوانێت رووبدات. ئەم نەورۆزە بۆ ئەم دۆخە ئامادەیە. بۆیە دەوترێت بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین. ئەمە راستیەکەیە. کوردستان بە خەباتی ٥٠ ساڵەی ئاپۆیی گەیشتووەتە ئەم ئاستە. بە واتایەکی تر هەموو رۆژێک کراوەتە نەورۆز، هەموو جێگەیەک بووەتە ناوچەیەکی نەورۆز. ئەم گەلە بووە بە نەورۆز و راستی خۆی ئاشکرا کرد. بەڕاستی پێشکەوتنێکی گەورەیە. با سەرنج بدەین کە نەورۆز، پەکەکە، خەبات بۆ ئازادی ژن، خەبات بۆ ئازادی چەندە جوان و مانادار بووە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. چی جۆش و خرۆشێکی گەورە دروست بوو. مرۆڤایەتی چۆن لەدایک بووە، چۆن پەیوەندی نوێ دروست بووە. ئەمە ڕوون و ئاشکرایە. هەموو ئەمانە لە نەورۆزدا باس دەکرێن. ئێمە بە تەواوی باوەڕمان بەم شتە هەیە. ئەمە رێپێوانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە. پەکەکە پارتی نەورۆزە، هەڵوێستی رێبەرتی هەڵوێستی نەورۆزە. رێبەر ئاپۆ رێبەری نەورۆزە. ئەمەمان بە روونی بینی. قارەمانەکان بەم شێوەیە خوڵقان. قارەمانێتی نەورۆزی مەزڵوم دۆغان کە کاوەی سەردەمە، تاوەکو زەکییە، رەخشان، رۆناهی، بێریڤان، سەما، سینان، ناودار و سەرحەد، ئەم قارەمانێتییەی نەورۆز  بەڕاستی هەڵوێستێکی ئازادی و رۆحێکی گەورە و رێپێوانێکی قارەمانانە بوو. خۆی وەک رۆژی پاڵەوانێتی کورد لە رووی مێژووییشەوە ناسراوە، رۆژی پاڵەوانی نەتەوەیی کوردە. پەکەکش قبووڵی کرد. ئەمەشی وەک سەرەتای هەفتەی قارەمانێتی پێناسە کرد.

ئێسا ئێمە بۆ نەورۆز چی دەڵێین؟ هەموو شتێک دەگۆترێت. نەورۆز زایینە، نەورۆز ژیانەوەیە، نەورۆز بەهارە، نەورۆز ساڵێکە، رۆژێکی نوێیە، کرانەوەیە بەرووی بەهار، ڕواندنەوەتە. رێبەر ئاپۆ هەموو شتێکی وت. نەورۆز بەرخۆدانە. نەورۆز سەرکەوتنە، تێکۆشانە، تێکۆشان بۆ سەرکەوتنە. هەڵوێستێکی دوور لە سەربەرزیە. پێویستە ئەم راستیە باش ببینین.

پێویستە نەورۆز جۆش و خڕۆشی لەناو نەچێت

ئێستا بێگومان بوومەلەرزە و لافاو هەیە. بەڵام ئەم شتانە نابێت خەبات لاواز بکەن یان ڕێگری لە خەبات بکەن، پێویستە نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز بکرێت. ڕۆژی یەکڕیزی و تێکۆشانە و بەپێی مانای خۆی پیرۆز بکرێت. پێویستە خەبات بۆ لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجام بدرێت. ئەمە دەبێ لەم نەورۆزەدا ڕابگەیەندرێت و دەست پێبکرێت. هیچ ڕێگایەکی تر نییە. بۆ ئەمەش بێگومان پێویستە بەشداری هەبێت، هەمووان بەشداربن. نەورۆز بەپێی ماناکەی پیرۆز بکرێت. پێویستە وەک ڕۆژی تێکۆشان هەژمار بکرێت. ئەگەر لە قۆناغێکی وەهادا هەڵسەنگاندن نەکەین، کەی هەڵسەنگاندن دەکەین؟ چونکە گرنگترین کاتە. دەبێت ئاگادار بین، خەباتی سیاسی گەشەی کردووە، پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕوویداوە و دەرفەت بۆ لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە رەخساوە. ئێمە لە پرۆسەی خەباتێکی وەها سەختداین. پاشان نەورۆز دێت. ڕێپێوانی لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە نێوان ١ی ئایار تا ناوەڕاستی مانگی ئایار دەست پێبکرێت. دەبێت ئەمە ببینین و شتێک بکەین کە رووبدات. پێویستە ئەم نەورۆزە بە پێی مانای سەرکەوتن، بەرخۆدان  بەرزبوونەوە پیرۆز بکرێت. بەرخۆدان لە بەرامبەر ل فاشیزم، بەرخۆدانی لەناوبردنی زوحاکەکانی ئەمڕۆیە. ئەم زوحاکانە ئێستا لانیکەم بەقەد زوحاکەکانی سەردەمی خۆی زاڵمن. پێویستە زوحاکەکانی ئەمڕۆ لەناو ببرێن. پێویستە بەرخۆدانێک دروست بکرێت کە لەناوی ببات، واتە سەرکەوتنێک کە لەم ساڵەی ٢٠٢٣دا هەموو خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئازادی ببات. نەورۆز سەرەتا و راگەیاندنی ڕێپێوان و سەرکەوتنێکی لەو شێوەیە بێت. لەسەر ئەم بنەمایە نەورۆز لە هەموو گەلەکەمان، کرێکاران، ستەملێکراو، ژنان، گەنجان، گەلی تورکیا، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو ستەملێکراوان و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی دەکەن. داوا لە هەموو گەلەکەمان، هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا دەکەم، کە لە نەورۆزەوە دەستی پێکرد، لە یەکی ئایاردا گەیشتە لوتکە و لە ١٤ی ئایاردا سەرکەوتن بەدەستبهێنن. لەسەر ئەم بنەمایە هیوادرام بەشداری ئەم نەورۆزە بکرێت. پێویستە هەمووان بەشدار بن. بەشداریکردن زۆر بێت. ئاهەنگی نەورۆزی ئەستەنبوڵ، ئامەد، جزیر، بۆتان، سەرحەد و شوێنەکانی تر، پێویستە ئەم جۆرە خەباتە نیشان بدات. بە تایبەت لە ٢١ی ئازاردا. پێویستە ئامەد بەپێی مێژووی خۆی مامەڵە بکات. کۆمەڵگای ئامەد پێویستە هەست بە بەرپرسیارێتی بکات. نابێت هیچ شتێک ڕێگری لەم کارە بکات. کۆمەڵگەی بۆتان پێویستە هەست بە بەرپرسیارێتی بکات. کۆمەڵگای کورد لە ئامەد و جزیر لەسەر بنەمای سڵاوکردن لە پەنجا ساڵەی ڕێپێوانی ڕێبەری گەلی کورد، بە ملیۆنان و سەدان هەزار کەس هەڵوێستی خۆیان لە دژی فاشیزم، قڕکردن، ئازادی و دیموکراسی نیشان بدەن.

بەرخۆدانی مەزلۆم و عەگید

نەورۆز ڕۆژی قارەمانێتی نەتەوەیی مێژوویی کوردە. هەندێک کەس دەڵێن برۆژەکەی دیار نییە. دەڵێن شتێکی بەو شێوەیە رووی نەداوە. هەمووی ئەفسانەیە. مێژووەکەی روون نییە. دیار نییە ئەو شتانەی کە نووسراون تا چەند راستن. لەبەر ئەمە ​​پێویستە گوێ لەو شتانە نەگیرێت کە مانای نەورۆز لەناو دەبەن و پێویستە ریگری لەو شتانە بکرێت . چیتر نابێت بڵێن ئەفسانەیە یان شتێکی دیکە. رێبەر ئاپۆ وتی: مێژوو لە سەردەمی ئێمەدا شاراوەتەوە، ئێمە لە سەرەتای مێژووداین.’ وەک چۆن نەورۆز بۆ ستەملێکراوان نوێ بووەوە و کاوەی هاوچەرخ دەرکەوت، واتە دەبێت خەباتی کاوە ئاسنگەری ساڵانی سەرەتایی، راستی ئەو ئەفسانەیە ببینرێت. ئەمە نموونەی قاڕەمانی گەلی کوردە. دەبێت رێگری لەم قاڕەمانێتیە نەکرێت. لە ساڵی ١٩٨٢ بە بەرخۆدانی کاوەی هاوچەرخ، مەزڵوم دۆغان رێگەی بۆ ئەمە کردەوە. بێگومان فەرماندەی گەورەی ١٥ی تەباخ و قارەمانێتییەکەی هەیە. ئەویش فەرماندەی قاڕەمانی گەلی کورد هەڤاڵ عەگید (مەحسوم کۆرکمازە). ساڵیادی شەهیدبوونی ئەوە. ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ شەهید بوو. لە مانگی ئازاردا لە تێکۆشانی پیرۆزکردنی نەورۆزدا شەهید بوو. بۆیەش حەفتەی قاڕەمانییە، حەفتەیەکە کە ئەو دوو رۆژەی قاڕەمانێتی یەکدەگرن. بەم شێوەیە پێناسەی بۆ کراوە. پێناسەیەکی راستە. قاڕەمانی و بوێری کورد لێرەدا سمبوڵیزەکران. پێویستە بەم شێوەیە بیبینین. حەفتەی نێوان نەورۆز و ٢٨ی ئازاد، حەفتەی قاڕەمانییە، واتە قاڕەمانی شەهیدمان هەیە. دەتوانین پێی بڵێین حەفتەی شەهیدانیش. حەفتەی قاڕەمانییە، حەفتەی سەرکەوتنە. پەکەکە تێکۆشانی سەردەمێکی قاڕەمانی بەڕێوە برد. مەزلۆم دۆغان و مەحسوم کۆرکماز تێکۆشانێکی بەم شێوەیەیان بەڕێوە برد. ئەوان فەرماندەی ئەم تێکۆشانە بوون. بەم شێوەیە دەبێت لێی تێبگەین. هەموو شەهیدانی دیکەش لەسەر ئەم رێچکەیە تێکۆشانیان کرد.

شەهیدانی نەورۆز بەردەوامیان بەم رێچکەیەدا. شەهیدانی دیکەش هەمان رێچکەیان کردە بنەما. بەڕێوەبەری وتی، " بەرخۆدانێکی ژێردەستەکان دروست بووە. بە بەرخۆدانی زەکیە و رەخشان، بەرخۆدانی بێریڤان و رۆناهیم بەرخۆدانی سەما، بەرخۆدانی مەزلۆم خوڵقا. ئەمە تاوەکو ئەم سەردەمەمان ماوە. سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵان سینان، ناڤدار و سەرحەدە. ئەوانیش بوون بە شەهیدی گەورە نەورۆزمان. سەرەتا هەموو شەهیدانی نەورۆزمان لە کەسایەتی مەزڵوم و عەگید، لە کەسایەتی شەهیدانی نەورۆز، هەموو شەهیدانی خەباتی ئازادیخوازیمان بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە بەبیر دەهێنمەوە. ئەمڕۆ شەهید دەدەین. لەم ماوەیەی پێشوودا شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەی دێرسیم یاشار بۆتان راگەیەندرا. شەهیدبوونی قارەمانی گردی ئامێدی دەلیل زاگرۆس راگەیەندرا، شەهیدبوونی ژنە کورد راپەڕین ئامەد پێشەنگی کۆمەڵگای دیموکراتی و کۆنفیدرالیزم و رێکخستنی دیموکراسی ڕاگەیەندرا. بە واتایەکی تر بەرخۆدانی نەورۆز کە بە مەزڵوم و عەگید پەرەی سەند، شەهیدانی نەورۆز گەشەیان پێرکد، ئەمڕۆش رۆحی بەرخۆدان لە سەرتاسەری کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، هەموو بەشەکانی جیهاندا لەم قارەمانێتییەی گەلی کورد تێدەگات و چاودێری دەکات. بەرخۆدانی گەلی کورد و دۆستەکانی، وەک چۆن لە بەرخۆدانی بۆتان، ئامەد و دەرسیمدا بەردەوامە، ئەمڕۆش لە هەنگاوەکانی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەردەوامە. ئەمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە. هەنگاوی قارەمانانە بەردەوامە. پێویستە لەسەر رێچکەی قارەمانەکان بەردەوام بێت. بۆیە پێویستە لەم راستیەی قارەمانێتی تێبگەین. بەڕاستی پێویستە لە قاڕەمانە نەتەوەییەکانمان تێبگەین.

مەزلۆم و مەحسومەکان ئەم رۆژەیان بینی

دەتوانم ئەمە بڵێم؛ من مەزلۆم دۆغان و مەحسوم کۆرکماز باش دەنازم. ئەگەر ئەمرۆکەیان نەبینایە، ئەو رۆژەی بەو شێوەیە نەدەژیان. پێویستە کەس بیر لەوە نەکاتەوە کە ئێمە ئەمڕۆمان بینیوە، بەڵام ئەوان نەیانبینیوە. نە، ئەوان سەرەتا ئەو رۆژەیان بینی. ئەم هزرەیان هەبوو، ئیرادەیان هەبوو، لەم ئاستەدا باوەڕیان بە ئامانجی ئازادی هەبوو، بە سەرکەوتنیان هەبوو. بۆیەش وابەستە بوون. بە جۆرێکی نەدەبوو.

لەبەرئەوە، هزر، ئیرادە و بەرخۆدانی ئاپۆیی ئەم دەستکەوتە گەورانەیان بەدەست هێنا. راستی رێبەرتی بە مەزلۆم و مەحسومەکان بەدیار کەوت و بووە بەرخۆدان. لە کەسایەتی زەکیە، بێریڤان، رۆناهی و سەماکان، ژیان و رۆحی ئاپۆیی ئازادی، رۆحی بەرخۆدان  بۆ پراکتیک گۆڕا.

پێویستە ئەمە ببینین و لێی تێبگەین. پێویستە ئێمە رۆژی قاڕەمانی نەتەوەیی بەگویرەی پێویستیەکانی هێڵی قاڕەمانێتی قارەمانەکانمان بژین. لە هەموو شوێنێک پێویستە ئێمە لەنێو حەفتەکەدا، بەرخۆدانی گەورە بەرەو پێشەوە ببەین. بەر لە هەموو شتێک پێویستە بە باشی لێیان تێبگەین.

دەبێت لەو بەرخۆدانە تێبگەین کە لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ هاتووە. بەرخۆدان هەیە و بەردەوامە. بۆیە دەبێت لەو قارەمانانە تێبگەین کە ئەم بەرخۆدانەیان دەستپێکرد. لە راستی راپەڕین ئامەد تێبگەین. چۆن تێکۆشانیان کرد؟ لە ڕاستی یاشار بۆتان تێبگەین. لە مەخمورەوە دەرکەوت و لە دەرسیم چی خوڵقاند؟ لە ڕاستی دەلیل زاگرۆس تێبگەین. با لەم قارەمانە گەورە، خۆڕاگر و شەهیدانە تێبگەین کە لە شەڕی تیم و تونێلەکاندا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گیانیان بەخت کرد. پێویستە لە رۆژی قارەمانێتی نیشتمانیدا بیانژیێنین. جارێکی تر لە کەسایەتی مەزڵوم و عەگیددا، بە ڕێز و خۆشەویستیەوە هەموو قارەمان و شەهیدانی نەتەوەییمان بەبیر دەهێنمەوە و داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەم، لە راستی شەهیدان تێبگەن و بەهێزتر خۆیان ڕێکبخەن و لەسەر رێچکەیان خەبات بکەن و یەکبگرن و تێبکۆشن.

ف.ق \ ژ.ت \ هـ.ب