وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانی لە وان، شرنەخ و جۆلەمێرگ بە پاساوی ئەوەى سوودیان نییە هەندێک زەویی کشتوکاڵیی خستووەتە مەزاتەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە ئەردیش ٧٣، لە شرنەخ و جزیر ٤ و لە جۆلەمێرگ ٩٦ی زەویی خستووەتە مەزاتەوە.
حکومەتی ئاکەپە، کە لە توانایدا نەماوە چارەسەر بۆ قەیرانی ئابووری بدۆزێتەوە لە وان، شرنەخ و جۆلەمێرگ لەبریی ئەوەى زەوییەکانی گەل بکاتە گشتی و بیخاتە خزمەتی گەلەوە، بەڵام دەست بەسەر زەوییەکاندا دەگرێت. لە بریی قەرەبووی زەوییەکان، بۆ زەوییەکان ١٠ کەس دەکەنە خاوەن بەش. لە ئەردیشی وان ٧٣، لە ناوەندی شرنەخ و جزیر ٤ و لە جۆلەمێرگ و گەڤەر ٩٦ پارچە زەویی خراونەتە مەزاتی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن.
لە دوای مەزاتەکە وەزارەتی رایدەگەیەنێت زەوییەکان بە کێ دەدرێن. هەر کەسێک بەهای سەدا ٢٥ی زەوییەکانی دابێت ناوی دەچێتە تیروپشکەوە و ئەوەشی کە ماوەتەوە لە ماوەى ٢٤ مانگدا دابەش دەکرێن.
٧٣ پارچە زەوی، کە وەزارەت و قەیوم خستویانەتە مەزاتەوە ئێستا لەلایەن هاووڵاتییانی گوندەکانەوە بەکاردەهێنرێن. ئەو هاووڵاتییانە، کە ساڵەهای ساڵە کار لەسەر ئەو زەوییانە دەکەن لەوە دەترسن، دوای ساڵەهای ساڵ زەوییەکانیان لێبەسنرێتەوە و لە کار و داهات و بژێویی بێبەش ببن.
ئەو هاووڵاتییانە رایانگەیاند، بەپێی مەزادەکە بێت زەوییەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەدرێت بە کەسانی دەوڵەمەند و وتیان، "ئەگەر هاووڵاتییانی گوندەکان و ئەوانەى لەسەر زەوییەکان کار دەکەن، نەتوانن پارەی مەزادەکە بدەن، زەوییەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەدرێت بە کەسانی دەوڵەمەند. ئامانجیشیان ئەوەیە، کە زەوییەکانی ئێمە پێشکەشی یەکتر بکەن. ئەوان دەیانەوێت زەوییەکانی خۆمان بە خۆمان بفرۆشنەوە. ئێمە نامانەوێت زەوییەکانمان بە فەرمانگەى گەشەپێدانى خانوو (تۆکی – TOKÎ) بدرێت. ئێمە خۆمان لە ناو خۆماندا کردبومان بە سەرە و هەموو ساڵێک یەکێکمان زەوییەکانی بەکار دهێنا. ئێمە ناچنە ناو موزایدەکەوە و ئێمە لە دژی فرۆشتنی زەوییەکانین".
ژ.ت