دەوڵەتی تورک دوای ٥ ساڵ تەرمی سەرکان دیکمە شەڕڤانی یەپەسەی رادەستی بنەماڵەکەى کردەوە
سەرکان دیکمە شەڕڤانی یەکینەکانى پاراستنى سڤیڵ (یەپەسە - YPS)، کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی گەڤەردا شەهید بوو، دوای ٥ ساڵ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
سەرکان دیکمە شەڕڤانی یەکینەکانى پاراستنى سڤیڵ (یەپەسە - YPS)، کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی گەڤەردا شەهید بوو، دوای ٥ ساڵ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
سەرکان دیکمە شەڕڤانی یەکینەکانى پاراستنى سڤیڵ (یەپەسە - YPS) ساڵی ٢٠١٦ لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی گەڤەردا شەهید بوو بوو. دەوڵەتی تورک دوای ٥ ساڵ لە دەستبەسەرداگرتن، تەرمەکەى ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە.
دەوڵەتی تورک تەرمی سەرکان دیکمەی لە گۆڕستانی "بێ کەسەکان"ی ئەرزرۆم بەخاک سپاردبوو. بنەماڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان رۆیشتن بۆ ئەرزرۆم و لە فەرمانگەی پزیشکیی دادی ئەرزرۆم نمونەی خوێنیان دا بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی. لەو کاتەوە هەموو جارێک بە پاساوێک خۆیان لە رادەستکردنی تەرمی ئەو ڕۆڵە شەهید و تێکۆشەرەی گەلی کورد دەدزییەوە.
لە ئەنجامی هەوڵ و پێداگریی بنەماڵەکەى و بە دواداچوونی پارێزەران، دەوڵەتی تورک ناچار بوو لە دوای ٥ ساڵ تەرمەکەیان رادەست بکاتەوە. بنەماڵەکەى لە دوای وەرگرتنەوەى تەرمەکە لە ئەرزرۆم، تەرمەکەیان هێنایەوە بۆ ناوچەى جەیهانی ئەدەنە و بە خاکیان سپارد.
دەوڵەتی تورک و هێزە ئەمنییەکان رێگایان نەدا جگە لە خزمەکانی بنەماڵەکەى، هیچ کەسێکی تر بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی ئەو رۆڵە تێکۆشەرەی گەلی کورددا بکات.
ژ.ت