دەوڵەتی تورک دەوروبەری کانی ماسیی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورک دۆڵی بازیان، کە نزیکە لە شوێن و واری دانیشتوانی کانی ماسی، بۆردومان کرد.

فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دۆڵی بازیان لە ناوچەی بەرواریی باڵا بۆردوومان کرد.

ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە نزیکە لە شوێن و واری هاوڵاتیان.

سوپای تورک ماوەی ٨ مانگە شەڕی داگیرکردنی باشووری کوردستان دەکات، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە و لە زۆربەی ناوچەکان دا کشایەوە.

ژ.ت