دەوڵەتی تورک لە باگۆکی مێردین دەستی بە هێرش کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەڤەری چیای باگۆکی مێردین دەستی بە هێرش کرد، راگەیەنرا کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز چوونەتە نێو گوندەکان.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەڤەری چیای باگۆکی مێردین دەستی بە هێرش کرد، راگەیەنرا کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز چوونەتە نێو گوندەکان.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەڤەری چیای باگۆکی سەر بە ناوچەی نسێبینی مێردین دەستی بە هێرش کردووە. بە سەدان سەرباز بەشداریان لە هێرشەکەدا کردووە و سەنگەریان دروست کردووە.
سەرەتا سەربازانی چوونەتە نێو گوندی مارین و دواتر چوونەتە دەرەوە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت لە هەرێمەکە شەڕ و پێکدادان روویداوە یان نا.
ف.ق