دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی رفاند
دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک (میت) لە گوندی کەفەر زتی ناوچەی جندرێسی عەفرینی داگیرکراو، کەسێکیان بە ناوی عەدنان عەبدۆیان رفاند.
دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک (میت) لە گوندی کەفەر زتی ناوچەی جندرێسی عەفرینی داگیرکراو، کەسێکیان بە ناوی عەدنان عەبدۆیان رفاند.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک (میت) و چەتەکانی بەناوی 'پۆلیسی مەدەنی'، لە گوندی کەفەر زتی ناوچەی جندرێسی عەفرین، هاوڵاتیەکیان بەناوی عەدنان عەبدۆی ٣٩ ساڵ دەستگیر کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، میت و چەتەکان بە دەیان ئۆتۆمبێڵی سەربازیەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کەفەر زتی کە گەنجان دەستگیر بکەن. زۆربەی گەنجانی گوندەکە هەڵهاتوون.
هەروەها سەرچاوەکانی ئاشکرایان کرد کە میتی تورک و چەتەکانیان ناوی ئەو گەنجانەی کە هەڵهاتوون لە خاڵە پشکنینانەکانی عەفرین بڵاوکردووەتەو.
زۆربەی دانیشتووانی گوندی کەفەر زتی کوردی ئێزدین.
ف.ق