دەوڵەتی تورک لە گەڤەر هێرشی سەربازی دەست پێ کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی شیشەمزن و سۆریان و خورکانا سەیدای گەڤەر هێرشی سەربازی دەست پێ کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی دەست پێ کرد.

زانراوە هێرشەکە لە گوندەکانی شیشەمزن و سۆریان و خورکانا سەیدای هەرێمی دۆڵی دریان و دەوروبەری گوندەکان دەستی پێ کردووە.

سوپای تورک دەشت و مێرگ و دۆڵ و دەشتایی گوندەکانی گەمارۆداوە، لە هەندێک شوێن بازگەی داناوە.

دەستنیشانکراوە لە کوێستانەکانی ئاستەنگی ڕەش و مەیدانۆک و کانی بارکری و چل کانی و مێراناوای نێوان گوندەکانی شیشەمزن و خورکانا جووڵەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر هەیە.