دەوڵەتی تورک لە ئامەد ٥ چالاکوانی تری کوردی زیندانیکرد

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی مەبیادەر ١٣ کەس دەستگیرکرابوون. دەوڵەتی تورک سزای زیندانکیردنی بەسەر ٥ کەسیاندا سەپاند و ٨ کەسی تریانی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد.

دەوڵەتی تورک لە بەردوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی گەلی کورد لە ٢٧ی شوبات و ٣ ئاداردا و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی ئەو دەوڵەتە لە ئامەد، ٢٩ کەس لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی رۆشنبیری و یەکێتیى پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوانی لانکەى شارستانی (مەبیا - دەر) دەستگیرکردبوو.

یوکسەل ئاڵماز و شێخموس کاراداگ هاوسەرۆکانی مەبیادەر و موراد ئوزگیون، ئەمینە ئاکسۆی، عایشە چەلیکبیلەک، محەمەد نور ساڤاش، موستەفا کاراهان، سەعید بۆرتا، عایشە توتماز، هولیا ڤاران، محەمەد یڵدز، فەهیم ئازاک، موستەفا ئویگیونەر  و تایلان ئاسڵان بەشێک لە دەستگیرکراوەکانن.

ئەو کەسە دەستگیرکراوانە لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا و داوای زیندانیکردن بۆیان، لە ئاسایشەوە رەوانەی دادگا کران. دادگای دەوڵەتی تورکیش بڕیاری زیندانیکردنی بۆ شێخموس کاراداگ، یوکسەل ئاڵماز، موستەفا کاراهان، موستەفا ئویگیونەر و فەهیم ئازاد دەرکرد. کەسەکانی تریشی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد.

ژ.ت