دەوڵەتی تورک لە زاخۆ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و ٢ کەس بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شارۆچکەى دەرکارێی لە زاخۆ بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە ٢ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شارۆچکەى دەرکارێی لە زاخۆ بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە ٢ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، لە شارۆچکەى دەرکار لە زاخۆ دوو هاووڵاتی، کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان بوون کرانە ئامانجی هێرشە دگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک.
ئەو دوو هاووڵاتییە، بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکەوە بریندار بوون بران و خەڵکی شەنگالن و ناویان حەسەن موحسین و عەلی موحسینە.
ئەو دوو برا بریندارانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە دهۆک و باری تەندروستیی یەکێک لە براکان بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە، ناجێگیرە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ گوندی دێشیشی لە شارۆچکەى کانی ماسیی دهۆک بۆردومانکرد و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەک بریندار بوو.
ژ.ت