دەوڵەتی تورک ناوچەی زرگانی رۆژئاوای تۆپباران کرد و کەسێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە زرگانی تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا هاوڵاتیان راستەوخۆ کرانە ئامانج و کەسێک بریندار بوو.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەپانی ناوەندی ناوچەی زرگان، گوندەکانی باشور، رۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای زرگانی بە سەختی تۆپباران کرد.

هێزە داگیرکەرەکان ناوەندی ناوچەی زرگان و گوندەکانی دادئەبدال، حەج بابی، وەسفە، ئوم هەرمەلەی ڕۆژئاوای ناوچەکە، نوێهات، ئەسەدیە، تەل هەرمال، رەبیعات، تەل وەرد و پرۆژەی سەکام ئەلعوبێدی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

لە تۆپبارانەکەدا لەنێوان گوندی تەل وەرد و ناوەندی زرگان هاوڵاتیەک بە ناوی میزەر عەلی مەجبوب بریندار بوو. هاوڵاتیەکە بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە ناوەندی ناوچەکە گواسترایەوە.

هەروەها زیانی زۆری مادی دروست بوون.

ف.ق