دەوڵەتی تورک شەرای تۆپباران کرد: ٦ سەربازی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون

راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کردووە و لانیکەم ٦ سەربازی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردووەتە سەر گوندی ئەلقەمیەی ناوچەی شەرای عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە.

دەوڵەتی تورک، بارەگاکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کردووتە ئامانج. زانرا کە لانیکەم ٦ سەربازی حکومەت بریندار بوون.

ف.ق