دەوڵەتی تورک شەوی رابردوو ٢٤ جار باشووری کوردستانی بۆردومان کرد
ئەندامی تیمی ئاشتیپاڕێزی کۆمەڵایەتی (سی پی تی)ی ئەمریکی کامەران عوسمان رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو لانیکەم ٢٤ خاکی باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە.
ئەندامی تیمی ئاشتیپاڕێزی کۆمەڵایەتی (سی پی تی)ی ئەمریکی کامەران عوسمان رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو لانیکەم ٢٤ خاکی باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە.
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە بارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان زانیاریی نوێی خستووەتەڕوو.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەداوە، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی ٢٤ جار بۆردوومانی ناوچەکانی دامێنی گردی بەهار و پشتی گوندی بەلاڤە، چیای حەوت تەبەق و گوندەکانی کەفنە مژێ و سپیندارێ و گیرگاشێ لە بەری گارێ لە ئامێدی، چیای کتکتن و خواکورک لە سیدەکان، کردووە.
هەروەها هێرش کراوەتە سەر چیای کۆخە و شاخی تاڵە لە چۆمان، دەوروبەری گوندی قەڵاتوکان لە پشدەر، هەواری ڕەوەندەکانی گوندی کوێرەکانی و چیای ئاسۆس لە سنووری ماوەت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی سی پی تی ئەمریکیی، لە هێرشەکاندا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنیی نەبووەتە قوربانی.