دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس لە نسێبین شەرمەزارکرا
دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس لە ناوچەی نسێبینی مێردین شەرمەزارکرا.
دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس لە ناوچەی نسێبینی مێردین شەرمەزارکرا.
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی مێردین و رێکخستنەکانی هەدەپەی نسێبین، شەهیدکردنی سێ کەسیان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و دەستگیرکردنی بە دەیان هاوسەرۆکی دەبەپەیان شەرمەزار کرد. بەم ئامانجە لە نسێبین لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە راگەیەندراوێک خوێندرایەوە. پۆلیس بە بیانووی 'قەدەغە'یە هەوڵیدا رێگە لە خوێندنەوەی راگەیەندراوەکە بگرێت.
لە کاتی راگەیەندراوەکەدا وێنەی سێ کەس کە لە کۆمەڵکوژی پاریس شەهید کران بەرزکرانەوە. کاتێک ژە شیندار ئەکنجی هاوسەرۆکی هەدەپەی نسێبین دەستی بە راگەیەندراوەکە کرد، پۆلیس ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی لێ وەرگرت. بۆیەش لەنێوان پۆلیس و گەلدا ئاڵۆزی دروست نوو. گەل بە چەپڵەلێدان و هەلهەلەلێدان هەڵوێستی پۆلیسی شەرمەزار کرد.
ژیندار ئەکنجی نارەزایی بەرامبەر هەڵوێستی پۆلیسی تورک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکە پیشاندا.
مێردین
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی مێردینیش لەبەردەم کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) کۆبونەوە. بە ناوی پلاتفۆرمەکە دکتور ئوزگور بیلەک راگەیەندراوێکی خوێندەوە. کۆمەڵکوژیەکەی شەرمەزار کرد و داوای کرد بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا بکرێن.
ف.ق