دیمەنی چالاکی سابۆتاژ لە بەستا بڵاوکرایەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاوە لە هەرێمی بەستا ئەنجامدرا و تیایدا ٤ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە ئەم زانیارییەی دابوو:

"هێزەکانی یەژاستارمان لە ١٣ی ئایار کاتژمێر ١٤:٣٠ لە هەرێمی بەستا لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ئامارۆک لە گوندی ئۆسیانەوە بچنە شاخی ئاقر چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدابوون سزادران و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەش بە تەواوەتی تێکشکێندرا".

هـ . ب