دیمەنی ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەی مەتینا بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی ئامادەکارییەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەد بڵاوکردەوە کە لە مەتینا ئەنجامدرا.

ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد لە ٢٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە چیای هەکاری مەتینا بۆ یادی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار باران چیراڤ و بەنەڤش ڤەژین و ئامەد ئاڤێستا ئەنجامدرا.

ئەو گەریلایانەی خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە ئامادەکرد، دەستنیشانیان کرد، لە زاپ و ئاڤاشین و لە هەر گۆڕەپانێکی بەرخۆدان هاوڕێکانیان لە شەڕدان، بۆیە بۆ پشتگیری لە هاوڕێ بەرخۆدەرەکانیان، ئامادەکاری دەکەن بۆ چالاکییەکی بەرفراوان.

گەریلایەک ڕایدەگەیەنێت، بۆ لێدان لە خیانەت و بۆ تۆڵەسەندنەوەی فەرماندەی مەزن شەهید لەیلا ئامەد، ئەم چالاکییە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدەن.

گەریلاکان ڕایانگەیاند، ئەمە یەکەم و دوایین چالاکی نییە، بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان دەچنە سەر دوژمن.