دیندار کاراتاش پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە وان دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا دیندار کاراتاش پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا-یان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا دیندار کاراتاش پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا-یان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى رێگای ئاوریشم لە وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دیندار کاراتاش پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیایان دەستگیرکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک ماڵی کاراتاشیان گەمارۆدا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان. پۆلیسەکان هەموو ئەو کەسانەى لە ماڵەکەدا بوون بەسەر زەویدا رایانکێشان و کاراتاشیان دەستگیرکرد. پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک دەستیشیان بەسەر تەلەفون و کارتی وێنەگریی کاراتاش دا گرت.
پۆلیسە پەلاماردەرەکان رایانگەیاند، کاراتاش بۆ لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەرزرۆم دەستگیرکراوە.
ژ.ت