دژی تیرۆرکردنی مەنال ماردینی لە شەنگال ریپیێوان ئەنجامدرا

لە شەنگال سەدان کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی، لەدژی تیرۆرکردنی مەنال ماردینی ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستانەیان کرد کە دژ بە ڕێبەرانی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجام دەدرێن .

دوای ئەوەی ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەم، مەنال ماردینی شۆڕشگێڕی پێشەنگ لە هێرشێکدا لە ناوچەی تلعزێز شەنگال شەهید بوو ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبونی بە فەرمی ڕاگەیاند و ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستیەی کرد.

دوای بانگەوازی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی جەماوەری، ئەمڕۆ سەدان هاوڵاتی شەنگال، لەبەردەم بینای گەلی تلعزێر گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

جەماوەر دروشمی “شەهید نامرن” و “بمرێ خیانەت”یان وتەوە و بەدروشم هاوکارییەکانی پەدەکەیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.

سەدۆ شەنگالی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تلعوزێر ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێدا هێرشیان کرد و پەیامی ئەوەیان نارد کە پلانی قڕکردنی ئێزدیان بەردەوامە و وتی: ئێمە باش دەزانین ئەم هێرشانە بە هاوکاری پەدەکە ئەنجام دەدرێن و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بەرگەی هەموو پیلانەکان بگرین و شەنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و ئازاد دروست بکەن.

ف.ق