فڕۆکە چاودیریەکان بەسەر ئاسمانی شەنگال دەسوڕێنەوە

لە کاتژمێرەکانی ئێوارەوە، جموجۆڵی فڕۆکە چاودێریەکان و فڕۆکەی شەڕ لەسەر ئاسمانی شەنگال دەبینرێن.

بەپێێ زانیاریەکان، ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا جموجۆڵی فڕۆکە چاودێریەکان و فڕۆکەی شەڕ لەسەر ئاسمانی شەنگال بەدیکراون.

جموجۆڵی فڕۆکەکان لە کاتێکدابوو کە ژمارەیەک ئاهەنگ و چالاکی بە بۆنەی ٨ی مارسەوە بەڕێوەدەچوون.

جموجۆڵی فڕۆکە جەنگی و چاودێریەکان لەسەر ئاسمانی شەنگال بەردەوامە و نازانرێت فڕۆکەکانی چ وڵاتێکن.

پەیمانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نێوان پەغدا و پەدەکە لەسەر شەنگال ئیمزاکراوە و هەوڵ دەدرێت جێبەجێ بکرێت. لەدژی ئەو پەیمانە خەلکی شەنگال ٩٧ رۆژە بە دروشمی 'هەموومان ئاسایشین' لە ناوەندی شەنگال چالاکی ئەنجام دەدەن.

ف.ق