فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ئۆتۆمبێڵێکیان لە گوندێکی زاخۆ کردە ئامانج

لە سنووری پارێزگای دهۆک، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان شەهید و بریندار هەیە.

ابەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆژنیوز، بۆردومانەکە لەسەر ڕێگا‌ی شارەدێی مانگێش – گوندی دیلیا بووە، کە سەربە شارچکەی زاخۆن لە پارێزگای دهۆک.

شوێنی بۆردومانەکە نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆکەوە دوورە، دەوترێت شەهید و بریندار هەیە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەنجامی بۆردوومانەکە بە فەرمی ئاشکرانەبووە.

ف.ق