فڕۆکەی سیخوڕی بە سەر ئاسمانی مەخموردا دەسورێنەوە

جموجۆڵی فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ئاسمانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا زیادیان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بە تایبەتی لە ٣ ی ئادار بە دواوە فرۆکەی سیخوڕی بەردەوام و بێ پسانەوە بە سەر ئاسمانی کەمپەکەدا دەسوڕێنەوە.

رۆژنیوز سەرنجی راکێشاوە بۆ سەر ئەوەی کە دوای سەردانی وەزیری بەرگریی عێراق سابت محەمەد سەعید لە ٣ی ئادار دا بۆ تورکیا و دیداری لە گەڵ راوێژکاری میت هاکان فیدان جموجۆڵی فرۆکەی سیخوری لەناوچەکە زیادیان کردووە.

راگەیەندرا کە کاتژمێر ١٣:٤٠ بە کاتی ناوچەکە فرۆکەی سیخوری بە نزیمی بەسەر کەمپەکەدا سوڕاوەتەوە. نازانرێت کە فڕۆکەکان هی چ وڵاتێکن.

لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی.

لەدوایین نمونەدا لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ بۆردومانی ماڵێک کرا و لە ئەنجامدا ئەبوزێد دێرهینی باوکی شەش منداڵ شەهید بوو.

هـ . ب