بە دیمەن

فەرماندەی قەسەدە لە حومسەوە لە بەنداوی تشرین بانگەوازی ئاراستەی گەنجان کرد

نیدال عەگید، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، "ئێمە وەک شەڕڤانانی عەرەب، کورد، سوریانی و هەموو گەلانی دیکە، وەک رۆڵەکانی ئەم خاکە، دژی داگیرکەران دەبینەوە. داوا لە گەنجان دەکەم لە پێناو پاراستنی وڵاتەکەیان بەشداری ڕیزەکانی قەسەدە بن."

لە بەرەکانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینەوە، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی قەسەدە، نیدال عەگید، کە بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری حومسی سوریایە، ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، زۆرێک لە گوەندەکانمان لە چەتەکان پاککردەوە.

هێزەکانی (قەسەدە، یەپەژە، یەپەگە و ئەنجوومەنی سەربازی منبج، بە ڕۆحێکی بەرزی سەرکەوتنەوە لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن. لەناو ڕیزەکانی (قەسەدە)دا، شەرڤانانی عەرەب، کورد، سووریانی و ئاشووری لەسەر بنەمای پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش تێکۆشان دەکەن. هەروەها نیدال عەگید یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزی قەسەدەیە لە بەرەی بەرخۆدانی تشرین ئەرکدارە. نیدال بە ئەرکی خۆی وڵاتپارێزی و مرۆڤدۆستی هەستاوە و لەم سەردەمە مێژووییەدا جێگەی خۆی لە پێشەوە تێکۆشاندا گرتووە. فەرماندە نیدال عەگید بەشداریکردنی لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە شەرەف دەزانێت و دەڵێت: "بۆ پاراستنی وڵاتەکەم بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بووم، چونکە هەر کەسێک دەتوانێت لە ڕیزی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا شەرەف، خاک و گەلەکەی بپارێزێت.

١٦ ڕۆژە لە دەوروبەری منبج و بەنداوی تشرین، لێرە بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەین. ئەو بەرخۆدانەی لێرەدا ئەنجام دەدرێت، بەرخۆدانی سەردەمە. بە گشتی بەرخۆدانمان بە مۆڕاڵ و حەماسەتەوە بەڕێوە دەچێت. وەک فەرماندەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە بەنداوی تشرین لەهەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب منبج بەشدارم. لە ماوەی ٢ ڕۆژدا گوندی ئەل قەوس و چەندین گوندی ترمان لەچەتەکانی دەوڵەتی تورک پاککردووتەوە. هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژراون و بریندار بوونە. لە هەمان کاتدا زۆربەی زرێپۆشەکانیان تێکشکێندراون. هەتا منبج و عەفرین، گیرێ سپی و هەموو ئەو ناوچانەی کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیر کراون پاک نەکەینەوە بەرخۆدانی و تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.

با گەلەکەمان دڵنیابێت لەوەی کە وەک شەڕڤانمان کە لە بەرەکانی شەڕدان، بارودۆخمان باشە و سڵاو لە گەلی تێکۆشەرمان دەکەین. ئێمە ئەو خاکانەمان کە بەدەست دوژمن داگیرکراوە، دەگەڕێنینەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێش چاوی هەمووانەوە داگیرکەری تاڵانکاری دەکات بۆیە ئێمە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە و رێگە نادەین پلانەکانی پێک بهێنێت.

با هەموو لایەک و بەتایبەت هەموو گەنجان بزانن کە چەتەکانی سوپای ئازاد و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕی ئازادی ناکەن، بەڵکوو شەڕی دزی و دەسەڵاتداری دەکەن. بە پێچەوانەوە هێزەکانی قەسەدە بەڕاستی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ گەل و خاک دەکەن، بۆیە پێویستە گەنجان بچنە ڕیزەکانی قەسەدە وکەرامەتی خۆیان و گەلەکەیان بپارێزن. تەنها قەسەدە کەرامەتمان دەپارێزێت، ئێمە وەک گەلانی عەرەب و کورد، سوریانی و هەموو گەلانی تر، وەک ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە، دژی داگیرکەران دەوەستینەوە و لە پێناو ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین. بۆیە داوا لە گەنجان دەکەم نەکەونە داوی چەتەکان و شەڕی تایبەتی داگیرکەرانەوە، پێویستە هەموو گەنجان بە بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدە گەل و خاکەکەیان بپارێزن."