فەرمانێکی سەدساڵە و هەڵوێستی رێبەرتی
دوران کاڵکان: شێواز، رەفتار و تەمپۆی رێبەرتی و راستی رێبەرتی دەتوانێت رووی راستەقینەی دوژمن ئاشکرا بکات، شیکاری بۆ بکات، جێگرەوەکەی بدۆزێتەوە و تێی پەڕێنێت.
دوران کاڵکان: شێواز، رەفتار و تەمپۆی رێبەرتی و راستی رێبەرتی دەتوانێت رووی راستەقینەی دوژمن ئاشکرا بکات، شیکاری بۆ بکات، جێگرەوەکەی بدۆزێتەوە و تێی پەڕێنێت.
لە بەشی کۆتایی نووسینەکەی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەدا باسی دروستبوونی کێشەی کورد و داگیرکەری دەکرێت کە بەم شێوەیەیە؛
"سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم، سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەتپارێز لە ڕاستیدا کێشەی کورد چارەسەر ناکات و دژی یەکتر بەکاری دەهێنن. کێشەکە لەوەدایە کاتێک ئەمریکا دەیەوێت تورکیا بخاتە نێو دەستێوەردانەکانی دژی ئێران، کێشەی کورد بەکاردەهێنێت. بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک دۆخی باشووری کوردستان قبوڵ بکات، هەبوونی پەکەکە بەکار دەهێنێت. کاتێک دەیانەوێت بکەنە هاوبەشی خۆیان، رۆژئاوا وەک هەڕەشە بەکاردەهێنن. کاتێک دەوڵەتی تورک دەیەوێت هاوکاری لە ئەمریکا وەربگرێت، لە رێگەی بەکارهێنانی ناوی کورد هەڕەشە دەکات.
ئەمریکا نەیەوێت دەوڵەتی تورک ناتوانێت یەک گولەش بەرەو رۆژئاوا بتەقێنێت. بەرژەوەندیەکەی هەرچیەک بێت، بەم شێوەیە دەجووڵێتەوە. لە راستیدا لە رێگەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت پێشکەوتن و بەهێزبوونی کورد لە سوریا سنوردار بکەن و کۆنتڕۆڵی بکەن. دەیانەوێت وابکەن کە پێویستی بەوان بێت. هیچ شتێک بەناوی دژایەتی ئەمریکا و بێهێزبوونی نییە. ئەوان سیاسەت دەکەن و بەگوێرەی سیاسەتەکەیان دەجووڵێنەوە. هەمووان دژی یەکدی بەکاردەهێنن، پارچەیان دەکەن و وادەکەن دژی یەکدی بوەستنەوە. دەیانەوێت هەموو کەسێک پێویستی بە ئەوان بێت.
لە رووی دابەشكردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە هەموو کێشەیەک زیاتر کار لەسەر کێشەی کورد دەکەن. ئەگەر کێشەی کورد نەبوایە، ئەو سیاسەت و هەژموونەی کە دەیەوێت کورد لەناوببات، نەدەبوو، کورد ئازاد بێت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکرات ببێت. ئەمریکا دەست لە سودوەرگرتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگرێت، بە سیاسەتێکی بەم شێوەیە ناتوانێت بێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەو دۆخەدا ناتوانێت دەست بەسەر دەوڵەمەندیەکاندا بگریت و دەسەڵاتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکات. بەم شێوەیە هەرێم و جیهان بەڕێوە ببات.
لە باشووری کوردستانیش هەمان سیاسەت جێبەجێ کرا. لە سیاسەتەکانی دژی ئێمە هێز و پشتیوانی لە کێشەی کورد وەردەگرن. سیاسەتی لەسەر دەکەن و لە بواری ئابووریدا قازانج بەدەست دەهێنن. لە هەلومەرجی ئێستادا هەندێک دەرفەت بە کورد دەدەن، دەیخەنە ململانێ لەگەڵ دەوڵەتان، دواتر تەندەر و قازانجی ئابووری لەو دەوڵەتانە وەردەگرن. کێشەی کورد وەک هەڕەشەیەک لە دژی دەوڵەتان بەکاردەهێنن. دەوڵەتان وەک هەڕەشەیەک لە دژی گەشەسەندنی ئازادیخوازی کورد لە کوردستان بەکار دەهێنن. هەروەها دژی ریفراندۆمی باشووری کوردستان، دژی ریفراندۆمی رۆژئاوای کوردستان و دژی سەرکەوتنی رەقا بەکارهێنرا.
هەڵوێستی رێبەرتی
لەم رووەوە پێویستە راستی کوردستان، راستی جیهان، ئەو سیستمەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شەڕی جیهانی یەکەمدا دروست بوو، قڕکردنی کورد، بە باشی تێبگەیەندرێت. بۆیە دەبێت شێواز، سیاسەت و ئایدۆلۆژیای خەباتی ئازادیی کوردستان بە شێوەیەکی دروست تێبگەین و بە دروستی بەڕێوەببرێت.
بێ گومان هەڵوێست و راستی و شێوازی رێبەرتی لەسەر ئەو شتانە بنیاتنرا. حەقیقەتی رێبەرتی لە سیستمێکی لەو جۆرە جیا دەکرێتەوە. هەر لە سەرەتاوە هەوڵی دەدا سیستمێکی جێگرەوە بێت، ئەم کارەی کرد و دەستی پێکرد. ئایدۆلۆژیایەکی نوێی خوڵقاند، شێوازێکی نوێی پەیوەندی و ژیانی هێنایە کایەوە. شێوازی ژیان کە کورد ئازاد بێت و پێگەی ئایدیۆلۆژیی چی بێت خوڵقاند. لە سەرەتاوە لە کەسایەتی خۆیدا جێبەجێ کرد و بە دەوریدا بڵاو کردەوە. ئێمە ئەمە بە لەدایکبوونی رێبەرتی ناودەبەین. خەباتی ئایدیۆلۆژی، تیۆری، سیاسی، رێکخراوەیی، ستراتیژی و تاکتیکی بەڕێوە دەبرد. خەباتێکی ئایدیۆلۆژی بەڕێوە دەبرد، کاری پڕوپاگەندەی لە دژی شەڕی دەروونی ئەنجامدا. لە هەمووی گرنگتر خەباتی سیاسی کرد و شەڕی کرد. لەمەرامبەر دوژمنیشدا شەڕی کرد. پرۆسەی شەڕ کە ئێمە پێی دەڵێین بەرخۆدانی ٤٥ ساڵە، گەشەی کرد و ئەنجامدرا.
فەرمانێکی سەدساڵە
لەسەر کورد فەرمانێکی سەدساڵە هەیە. لە کۆمەڵکوژی دەرسیمدا زۆر ئاشكرا بوو. بە راستی دەرسیم قڕکردنێکی گەورە بوو. ئەگهر ئەم قڕکردنە له دژی کۆمەڵگەیەکی دیکە بەڕێوەبچوویا جیهان کۆدەبوو و دادگایی دەکران و تاوانبارەکان لەسێدارەدەدران. چونکە تاوانێکی ترسناک دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە. بەڵگەنامەکان ئاشکران و دەلالەت لەوە دەکەن. تورکەکان بە ئازایەتییەوە ئەمە بڵاودەکەنەوە. چونکە دەزانن هیچیان بەسەر نایەت. لەم رووەوە جیهان بووەتە هاوبەشی تاوانەکانیان. سیستم هاوبەشی ئەوانە لە تاواندا. تاوانێکی وەهایە کە هەمووان بەشداریان تێیدا کردووە. کەس ناتوانێت شتێک بە کەسێکی دیکە بڵێت. فەرمانەکە بۆ کوردە ئازادەکان ئامادە کرابوو. وتیان کە بڕیاری فەرمانی دەرسیمدرا، رایانگەیاند هەر کەسێک لە دڵ و دەروون و مێشکیدا خولیای کوردبوون هەیە پێویستە بکوژرێت. فەرمانی کوشتن بۆ کۆرپەی نێو سکی دایکیشیدا دەرکرابوو. ئەمە چ دۆخێکە؟ پێویستە ئەمە باش بزانن. ئەم فەرمانە لەسەر کوردە ئازادەکان سەپێندراوە.
شێوەی رێبەرتی
لەبارەی رێبەرتیەوە دەڵێن، 'بۆچی هەر لەسەرەتاوە لەناونەبرا'. لە سالی ١٩٧٢دا کاتێک رێبەرتی دەستگیرکرا. ئەو دادوەرەی کە رێبەرتی ئازاد کرد، تاوانبار کرا. دادوەر وتی، ' لە دەستی مندا بەڵگەی پێویست نەبوو، چی بکەم.' لەگەڵ ئەوش وتیان، ' پێویست بوو بزانیت. بۆ نەتبینی، پێویستە هێشتا کە مار بچوکە سەری پان بکرێتەوە.' ئەگەر لایەنگری داگیرکەران بیت، دەژیت و لە رووی مێشک و دەروونەوە بتەویت کوردێکی ئازاد بیت، لەناوت دەبەن. ئەگەر رێبەر ئاپۆ شێوە و خەباتێکی بەم شێوەیەی دروست نەکردایە، نەیدەتوانی هەنگاوێکیش بنێت. نەیدەتوانی لە ئەنقەرە بچێتە دەرەوە. دامەزراندنی پەکەکە بخەنە لایەک، نەیدەتوانی بچێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەیدەتوانی لە ئادیۆد بچێتە دەرەوە. راستی ئەم پرسە بەم شێوەیەیە.
بۆیە خەبات بۆ ئازادی چۆن بەڕێوە دەچێت، رێگای ئازادی، تێکۆشان و رێکخستن چۆنە؟ ئەگەر پرسیار بکرێت، ئەم شێوەیە لێرەدا دەردەکەوێت. لێرەدا سیفاتەکانی رێبەرتی بنیات دەنرێن. ئەم راستیانە دەدۆزینەوە. هاوشێوەی هیچ تێکۆشانێکی دیکە نییە. وەک چۆن لە تورکیادا ئەگەر بتەوێت دەتوانی ببیتە شۆڕشگێڕ، دەتوانی رێکخراوێک بنیات بنێیت، تەنانەت دەتوانیت ببیتە بەرپرس. بە دڵنییاییەوە لە کوردستان شتێکی بەم شێوەیە نییە. دەبێت ئەم راستیانە بزانین. سیستمی رەتکردنەوە و لەناوبردنی کورد نابێت بە سیستمی قڕکردنی کورد وەسف بکرێت. پێویستە لەو هێڵە ئایدیۆلۆژی و سیاسییە تێبگەین کە دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ نوێنەرایەتی دەکات. پێویستە لە سیاسەت و هەڵوێستی بێ بنەمای ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و روسیا تێبگەین کە سەرقاڵی بازرگانین.
دروستبوونی کوردی ئازاد
لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوودا هیچ گۆڕەپانێک بۆ کورد نەمابوو. لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٧٥ بە ڕێککەوتنی جەزائیر، کاتێک بارزانی ئاڵای خۆبەدەستەوەدانی هەڵکرد، خەریک بوو هەموو شتێک کۆتایی پێبێت. ئەمەش بەو مانایە بوو کە قڕکردنی کورد سەرکەوتوو دەبوو. رێبەرتی رێگەی بەوە نەدا، لە بەرامبەر ئەوەدا دروستکردن و بوژانەوەی کوردی ئازادی خوڵقاند. پەکەکە بەم واتایە دێت.
باشوور کە لەچاو بەشەکانی دیکە لەباشترین دۆخدا، گەیشتبووە ئەو ئاستە. رۆژهەڵات و باکوور سەرکوتکرابوون. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بەشێک لە گەنجانی نێو دەدەکادە. لەگەڵ دوژمن موناقەشەیان دەکرد، 'کورد هەیە یان نا؟'، تەنانەت بە رێکخراو و چالاکییەکانیان نەدەگوت کورد. ناوی چالاکییەکانیان "میتینگەکانی رۆژهەڵات" بوو. کورد و کوردستان نەبوو. ئێدی لەم ناوانە هەڵدەهاتن. تو دەڵێی خاوەنداری لە تێکۆشان دەکەم بەڵام ناڵێی من کوردم. دەترسان و هەڵدەهاتن. لەبەرئەوەی وشەی کورد و کوردستان دەبووە بەڵا و مەترسیان دروست دەکرد.
لە دۆخێکی وەهادا رێبەرتی دەرکەوت. رێبەرتی وتی: ئێمە وڵاتپارێزی گەل و ولاتێکمان هێنایە ئاستێک کە کەس نەیدەتوانی ناویشی بهێنێت. ئێمە ئەم ئاڵایەمان بەرز کردەوە. رێبەرتی وتی: کوردێکیش نەماوە کە خیانەتی لە خۆی نەکردبێت، ئەم کۆمەڵگایە تاوەکو خانەی ئەتۆمی خۆی دابەش بووە.'
لە زیندانەکان دانپێدادان بەسەر ئەندامانی پەکەکەدا سەپێندرا. دانپێدانان چییە؟ پێویستە هەموو بەها مرۆییەکان بشارنەوە و دەست بەها کوردەواریەکانیان هەڵبگرن. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، قاپێک شۆربات بۆ دەهێنێت، رێگە دەدات لە حوجرەیەکدا بژیت. ئەو قڕکردنەی کە لەسەر کورد دەسەپێنرا بەم شێوەیە بوو.
ئەوەی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەسەر زیندانیانی پەکەکەدا سەپێندرا، بنەمای قڕکردنی کورد بوو. لەوێدا راستی قڕکردنەکە بە روونی دەرکەوت. تایبەتمەندییەکانی چین؟ لایەنە ماددی و مەعنەویەکانی چین؟ لایەنی ئایدیۆلۆژی ، سەربازی و سیاسی چییە؟ تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی، دەروونی و رۆحییەکانی چین؟ ئەمانە هەمووان ئاشکرا بوون. ئەم شتانە بۆ ئەوە دروستنەکران کە لە زیندانەکاندا ئەنجام بدرێن، بەڵکو لە کۆمەڵگادا بە پلان جێبەجێ دەکرا. هەموو شتێکیان بە ئاشکرا لە زیندانەکاندا دەکرد، بەڵام ئەوەی بەسەر کۆمەڵگادا دەیانسەپاند، کەمێک شاراوە بوو. رژێمی ١٢ی ئەیلول سیستمێکی نوێی دامەزراند، چەمکێکی نوێی نەهێنا. ئەمە بناغەی دەوڵەتی تورکیا بوو. جەماعەتی ئیتحاد و تەرەقی و تەراکیا ئەمەیان خوڵقاند، کەمالیزم ئەمەی وەک بناغە وەرگرت و دەوڵەتی تورک ئەم شتەی قبوڵ کرد. ئەمەش بنەمای قڕکردنی ئایدۆلۆژی، سیاسی، رێکخراوەیی، هێرش و سەربازی بوو.
تێگەیشتن لە رێبەرتی
ئەم لایەنانەی راستی دوژمن هەن. ئەگەر ئەم شتانە نەبینین، نەزانین، ئەگەر بە چاوێکی بچووک سەیریان بکەین، سازش و تەسلیمبوون روودەدات. لەوێشەوە هۆشیاری، ئیرادە و داهێنەری ئازادیخوازی لەدایک نابێت. شێوەی راست دروست نابێت. شێوە لە زانینی بەکارهێنانی چەکێک دروست نابێت. بەکارهێنانی، رووداوێکی میکانیکییە. ئەگەر بزانرێت هەمووان دەتوانن بەکاری بهێنن. شێوە ئەوەیە بزانیت لەکوێ چی دەکەیت. ئەمەش بەو مانایە دێت، پێویستە مرۆڤ خۆی و دوژمن بە باشی بناسێت. بۆ ئەوەی بە باشی لە راستی رێبەرتی تێبگەین، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی دروست بەشداری تێدا بکەین و پێی بگەین، پێویستە شێوازی دوژمن بە راستی دەستنیشان بکرێت. شێواز، رەفتار و تەمپۆی رێبەرتی و راستی رێبەرتی دەتوانێت رووی راستەقینەی دوژمن ئاشکرا بکات، شیکاری بۆ بکات، جێگرەوەکەی بدۆزێتەوە کە تێی پەڕێنێت. رێبەرتی ئەمەیە. ئەگەر ئەمە بکەیت، لە رێبەرتی تێدەگەیت، دەتوانیت خۆت بگەیێنیتە رێبەرتی.
کۆتایی
سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
ف.ق