فێستیڤاڵی ٤ی نیسان زووتر دەستی پێکرد
جۆش وخرۆشی فێستیڤاڵی ٤ی نیسان کە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، زووتر دەستیپێکرد.
جۆش وخرۆشی فێستیڤاڵی ٤ی نیسان کە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، زووتر دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵەکە کە بۆ ٧٦ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی "بە رێبەرێتی ئازاد بەرەو کۆمەڵگای دیموکراتیک" پلانی بۆ دانراوە لە ناوچەی خەلفەتی رحا زووتر دەستی پێکرد.
پێش فێستیڤاڵەکە کە بڕیار بوو کاتژمێر ١٣:٠٠ لە پارکی ٤ی نیسان لە ناوەندی ناوچەکە دەستپێبکات، گەل لەبەردەم بینای ناوچەی دەم پارتی خەلفەتی کۆبوونەتەوە و دەستیان بە ئاهەنگ گێڕان کرد. پاشان جەماوەرێکی گەورە لە بارەگای ناوچەکە بەرەو پارکی ٤ی نیسان شوێنی فێستیڤاڵەکە بەڕێکەوتن.
جێی ئاماژەیە بەهەزاران کەس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و تورکیاوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا بەڕێکەوتن، ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە تەواو بووە.
فێستیڤاڵەکە کاتژمێر ١٣:٠٠بە پێشکەشی مۆسیقا، پانێڵ و وتار٠٠دەستپێدەکات. ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی سێ ڕۆژە بە دروشمی "بە کۆمەڵگای دیموکراتیک بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین"، کاتژمێر ١٦:٠٠ بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەن.
شایانی باسە سبەی فێستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت. هەروەها چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) کاتژمێر١٣:٠٠ بە ڕێپێوان بەرەو ئامارا بەردەوام دەبن.