ڕێپێوانی ئامارا: موستەفا داغ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە

لە ڕۆژی سێیەمی ڕێپێوانی ئامارا کە ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە ١ ی نیسان لە ئامەد دەستی پێ کرد، موستەفا داغ لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە کە ساڵی ٢٠٠٩ شەهیدکرا.

ئەو ڕێپێوانەی بە درووشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەو ئازادی هەنگاودەنێین" لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا بەردەوامە.

چالاکوانان کە بەبۆنەی ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە ڕێپێوان دەکەن، موستەفا داغیان لەسەر گۆڕەکەی یادکردەوە کە ٤ ی نیسانی ٢٠٠٩ لە "ڕێپیوانی گەشتی بەرەو خۆر" لەگەڵ مەعسوم کارائۆغلان شەهیدکران.

گەنجان لە گوندی قەروکێ گوڵیان لەسەر گۆڕی داغ دانا.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنانی سەر بە گەنجانی دەم پارتی ئەلیف چۆبان ڕایگەیاند درێژە بە تێکۆشانی موستەفا داغ دەدەن.

باوکی موستەفا داغ، ساڵەح داغ گوتی: "کاتێک ڕێپێوانکەرانی ئامارا لە ئامەد و ڕحاوە هاتن، موستەفا یەکسەر بەشداری کرد. کاتێک ویستمان ڕێگری لێ بکەین، گوتی "من لە شەهیدانی تری کوردستان زیاتر نیم". یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.

پاشان گەنجان لە ڕێکخستنی ناوچەی پیرسوسی دەم پارتی کۆبوونەوە و نامەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد.

چالاکی گەنجان بە ڕێپێوان بەرەو ناوەندی کەلتووری ئامارا بەردەوامە. گەنجان دواتر بەرەو ئامارا بەڕێ دەکەون.