گۆککان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان داوایەکی بەرزکردەوە

وتەبێژی کاتیی تەژەئا ئایشە گۆککان داوای کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت.

وتەبێژی کاتیی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (یەژەئا) ئایشە گۆککان کە لە کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە لە زینداندایە، سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکان داوایەکی ئاراستەی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئامەد کرد. گۆککان داوای کرد بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە دەبێت تورکیا بە گوێرەی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بجوڵێتەوە.

گۆککان لە داواکاریەکەیدا بەم جۆرەی نوسیوە: "لە ٢٠-٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ گومانی تاوانێک لەئارادایە، کە سوپای تورک چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت (هەواڵی نوسراو، بینرا و بیستراو) ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی. بەڵام بە بێ ئەوەی لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوە بکرێت، وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار بە بێ ئەوەی لەلایەن لیژنەی بێلایەن و سەربەخۆ کە لە پسپۆڕان پێکدێن لێکۆڵینەوەیان کردبێت، نەچووە ژێرباری رووداوەکەوە، تەنیا پسپۆری پزیشکی داد پرۆفیسۆر. د. شەبنەم کۆرور فینجانچی تەنیا لەبەر ئەوەی بەهۆی دیمەنەکانەوە نیگەرانی خۆی پیشاندابوو، زیندانی کرا".

' دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ سوپای تورک بکرێت'

گۆککان بە بیری هێنایەوە کە لەو پەیماننامانەی ئامادەکراون بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانە و تورکیاش لایەنگری پەیماننامەکانە و داوای کرد کە رێگە بە لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکە بدرێت و وەزارەتی بەرگری سەبارەت بە سوپای تورک لێپسینەوەیەکی کاریگەر دەستپێبکات".

هـ . ب