گەل وەڵامی پروپاگەندەکانی پەدەکە دەداتەوە
گەل وڵامی هەموو چەواشەکاری و هەڵمەتێکی ڕەشکردنی پەدەکە بەرامبەر بە پەکەکە دەدەنەوە هێرشەکانیان مایە پوچ دەکەن.
گەل وڵامی هەموو چەواشەکاری و هەڵمەتێکی ڕەشکردنی پەدەکە بەرامبەر بە پەکەکە دەدەنەوە هێرشەکانیان مایە پوچ دەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) هەر جارێک ئەگەر پیلان و پرۆژەیەکی نوێی بەدەستەوە بێت دژی تێکۆشانی گەلی کورد، لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە هێرشی دژ بە پەکەکە دەست پێدەکات و پڕوپاگەندەی درۆیین بڵاو دەکاتەوە.
بۆ وڵامدانەوەی ئەو پڕو پاگەندانەی پارتی پەیوەندیم بە کەسانی نزیک لە پەکەکەوە کرد، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانە بدەنەوە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندم ئێمە بە پێویستی نابینین وڵامی دەزگای چەواشەکاری پەدەکە بدەینەوە، گەل بە شرۆڤەکانیان لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی وڵامی پێویستی پەدەکەیان داوەتەوە.
من لە ڕاپۆرتە سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ڕاپۆرتێکی چەواشەکاری ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی-عێراق، کە کادرێکی خۆیان لەسەر ناوی چاودێری سیاسی قسە دەکات و دەڵێت:" باڵێکی پەکەکە بووەتە کێشە بۆ کوردستان."
بەڵام ئەگەر ئێمە هەر لەو ڕاپۆرتە چاو لە وڵام و شرۆڤەکانی گەلی باشوری کوردستان بکەین بۆ ڕاگەیاندنە چەواشەکاریەکانی پارتی، ئەوە ئەو ڕاستیەمان بۆ دەر دەکەوێت کە هەموو هێرشێکی ڕاگەیاندنی پارتی ئەنجامەکەی پووچ دەبێت.
لێرە سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ چەن وڵام و شرۆڤەیەکی گەل بۆ ڕاپۆرتە چەواشەکاریەکەی پارتی، هاوڵاتیەک بە ناوی ماهی موحەمەد نوسیویەتی:" میلەتی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە تورکیا بەمزوانە هەولێر و دهۆک داگیر دەکا، شتێک نامێنی بە ناوی هەرێمی کوردستان چونکە تورکیا وا دەستی کردوە بە داگیرکردنی وڵاتانی وەکو لیبیا، سوریا، ئەرمینیا و ئاوەکانی یۆنان.
— Rêbaz Hesen (@rebazhesen1) October 15, 2020
هاوڵاتیەکی تر بە ناوی ئوسامە عومەر لە وڵامدا نوسیویەتی:' ئێوە خۆتان خاک و وڵات نەما نەیفرۆشن ئەبێ تا ماون مەمنونی گەریلابن ئەوانە نەبوونایە ئێستا تورکیا هەزار جار بوو کوردی کردبۆیە ژێر دەستی خۆی"
— Rêbaz Hesen (@rebazhesen1) October 15, 2020
هاوڵاتیەکی تر بە ناوی بورهان مەحەمەد وڵامێکی کورتی نوسیوە و دەڵێت:" حیزبەکەی تۆ لەوەتەی دروست بووە کێشە بووە بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان" مەبەستی لە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
— Rêbaz Hesen (@rebazhesen1) October 15, 2020
هاوڵاتیان زۆر شتی تریان نوسیوە بەلام لە بەر ئادابی گشتی و ئەتەکێتی کاری ڕاگەیاندن ناکرێت هەموویان بڵاو بکەینەوە.
ڕ.ح