گەلی مەخموور دژی ڕێککەوتنی پەدەکە و عێراق ڕێپێوانیان کرد

گەلی مەخموور بۆ ئەوەی پەدەکە ئاسایشی کەمپەکە نەگرێتە ئەستۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە میانی چالاکییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێت خیانەت" وترانەوە.

گەلی کەمپی پەنابەرانی مەخموور لەدژی ڕێککەوتنی نێوان پەدەکە و هێزەکانی عێراق لە چیای قەرەچۆخ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. ئێستا گەلی مەخموور لەبەردەم سەیتەرەی حکومەتی عێراق لە پێش کەمپەکە ڕاوستاون. چاوەڕوان دەکرێت دواتر کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئیدارەی کەمپەکە و شاندێکی عێراقدا ئەنجام بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ شاندێکی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فیرقەی ١٤ لەگەڵ هێزەکانی عێراق بە ئامادەبوونی فەرماندەی سوپای عێراق عەبدول ئەمیر ڕەشید یاراڵڵە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، جەنەڕاڵ قەیس ئەلمحەمەداوی، فەرماندەی هێزی زەوینی فەرماندە قاسم ئەلمحەمەدی و فەرماندەی سەربازی هێزەکانی پەدەکە سیروان بارزانی کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سەر بنکەکان لە چیای قەرەچۆخ لە هەرێمی مەخموور ئەنجامدراوە.

هەروەها ڕاگەیەندراوە لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لە نێوان هەردوولا کراوە کە ٣ خاڵی کۆنترۆڵ لە دەستی چەکدارانی پەدەکە و ٣ خاڵی کۆنترۆڵ لە دەستی هێزەکانی عێراقدا بێت.

بەو بۆنەوە، دژی ڕێککەوتنی هێزەکانی پەدەکە و عێراق، گەلی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) لە حەوت ساڵان تا حەفتا ساڵان ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجام داوە.

ڕێپێوانی بەرخۆدانی گەلی مەخموور لەپێش ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان بەگردبوونەوەی جەماوەری دەستی پێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بمرێت خیانەت' وترانەوە. جەماوەری گەل گەیشتنە سەیتەرەی هێزە عێراقییەکان لە پێش کەمپەکە و لەوێ ئیرادەی خۆیان نیشاندا.

چاوەڕوان دەکرێت لە دەمێکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندێکی عێراق و ئیدارەی مەخموور ئەنجام بدرێت.

شایانی باسە لە 19ی تەشرینی یەکەمدا، فەرماندەیی بڕیاردەری نەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سەرجەم هێزەکانیان لە کەمپی مەخموورەوە کێشاندووتەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. دوای ڕاگەیاندنەکەی نەپەگە، لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانی فیرقەی 14ی سوپای عێراق لە شوێنیان جێگیر دەبن هەتا بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

لە 22ی تشرینی یەکەمدا، لە دەمەو ئێوارەدا، لە چیای قەرەچۆخ لە مەخموور، لەو خاڵانەی کە هێزەکانی هەپەگە لێی ڕۆیشتبوون و سوپای عێراق لێی جێگیربوون، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پەدەکە ڕوویدا کە زیانی گیانی و بریندار لە هەردوولا کەوتەوە.