گەلی سلۆپی داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد

دەم پارتی لە سلۆپی کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا، هەزاران کەس داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە گەڕەکی جمهوریەتی ناوچەی شەرناخی سلۆپی کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بە سروودی چەرخی شۆڕش دەستی پێ کرد، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، ژیان ئۆرمانلی تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ئێشکگری دادپەروەری دایکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "دەوڵەت بەم کارە نایاساییانە مافەکان پێشێل دەکات، ئەم نادادییە قبووڵ ناکەین، کاتی سەرکەوتنە".

هاوکات کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، نادر ئۆنوک گوتی: "گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەرمانە، گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان و لە زیندان هەیە، دەبێت گۆشەگیرییە لەبەرچاو بگرین و بەو پێیە بچینە سەر سندووقەکان. پێویستە بۆ زمان و چاند و ناسنامەی خۆمان و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، ئیرادەمان پیشان بدەین. بەڵێن دەدەین شارەوانییەکەمان ببێتە شارەوانی گەل. پێکەوە شارەکەمان بەڕێوەدەبەین".

کۆبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.