گەنجانی وولاتپآێز- کەرکوک: بەروحی تێکۆشانی نەورۆز داگیرکاری تێدەشکێنین

کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوک: "پێویستە گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستان پێکەوە بەروحی تێکۆشان و بەرخۆدان داگیرکەر تێکبشکێنین".

بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ کوردییەوە، کۆمەڵەی گەنجانی وولاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، پەیامی پیرۆزبایی ئەنێرن بۆ ئیمڕاڵی پیرۆزبایی نەورۆز لە ڕێبەری گەلان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، هەروەها بەپێویستی دەزانن ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی پێکەوەژیان و تێکۆشان لەپێناو ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆ و ڕزگارکردنی کوردستان.

نەورۆز دەکەینە نەورۆزی بەرخۆدان دژ بە داگیرکاری فاشستی تورکیا

زریان محەمەد ئەندامیکی کۆمەڵەی گەنجانی وولاتپارێزی کوردستانە لە کەرکوک، سەبارەت بە گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: "ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی وولاتپارێزی کوردستان، ساڵیادی ٥٠هەمین نەورۆزی ئازادی و تێکۆشانی ڕێبەر ئۆجالان لە تەواوی گەلی کورد پیرۆز دەکەین، ئێمەی گەنجانی کورد ئەم نەورۆزە دەکەینە نەورۆزی بەرخۆدان دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی فاشستی تورکیا".

نەورۆز سیمبوڵی تێکۆشانە دژ بە داگیرکەر

هەروەها زریان محەمەد سەبارەت بە گرنگی روحی بەرخۆدان لە نەورۆزدا ووتی: "بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، گەنجان لە تەواوی شۆرشەکانی جیهان رۆڵی کاریگەریان هەبووە، بۆیە داواکارم لە تەواوی گەنجانی ئازادیخواز دەکەم کە بەروحی نەورۆز بەردەوام بن لە تێکۆشان دژی زوڵم وستەمکاری چونکە نەورۆز سیمبوڵی تێکۆشانە دژ بە داگیرکەر و ستەمکاران".

نەورۆز مانای ئازادی، تیکۆشان، بەرخۆدان و یەکریزی گەلی کورد

ڕەوەند ئەحمەد گەنجێکی دیکەی ووڵاتپارێزی کەرکوک سەبارەت بە نەورۆز ووتی: "بەبۆنەی نەورۆزەوە پەرۆزبایی لە تەواوی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەم بەتایبەتی پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن هەروەها پیرۆزبایی لە شەرڤانان و گەریلا ئازادەکانی سەرچیاکانی کوردستان دەکەم، ئێمە وەکو گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوک، داواکارین ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی پێکەوەژیان و تێکۆشان لەپێناو ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆ و ڕزگارکردنی کوردستان، نەورۆز بۆ تاکی کورد مانای ئازادی، تیکۆشان، بەرخۆدان و یەکریزی گەلی کورد بووە بۆیە دەبێت دژی داگیرکەران تێبکۆشین و یەکریزبین".

بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین

ئالان کەرکوکی ئەندامێکی دیکەی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستانە، سەبارەت بە نەورۆز بەم شیوەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا: "لەم نەورۆزەدا سڵاو پیرۆزبایی لە هەرچوارپارچەی کوردستان و شەرڤانان و گەریلاکان دەکەن بەتایبەتیش سڵاو و پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ئێمە وەکو گەنجانی وولاتپارێزی کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی تەواوی کوردستان تێدەکۆشین، ئازدی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری دۆزی کوردە لە هەرچوار پارچەی کوردستان".

پێویستە گەنجان بیر لە داهاتووی نشتیمان بکەنەوە

لە کۆتایدا ئالان کەرکوکی سەبارەت رۆڵی گەنجان لە ئازادی خاک و نیشتیمان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "گەنجان پێویستە بە بیر لە داهاتووێ خۆیان و گەلەکەیان و خاکی نشتیمانیان بکەنەوە و لەپێناویدا تێبکۆشن و دژی داگیرکەرانی نشتیمانەکەمان بەرخۆدان بکەن".

ژ.ت