گەنجێکی کورد لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا

گەنجێکی کوردی خەڵکی کرمانشان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی کرمانشان بە دەستڕێژی هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا.

ناوی گەنجە کوردەکە موحسین ئیبراهیمیە، لەسەر پردی گیشای شاری تاران، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئێران ویستیان دەستگیری بکەن، کوژراوە.

لەم دواییانەدا کوشتنی گەنجانی کورد لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە زیادی کردووە.

ف.ق