گەریلا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیدا
تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە چەکی قورس لە سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریدا.
تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە چەکی قورس لە سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریدا.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو:
"زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
١٠ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ١٦:٣٥ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیادا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
١٠ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی کاتژمێر ١٥:٣٠ جارێک بە بۆمبی قەدەغە و کاتژمێر ٠٩:٠٠ تا نیوەشەو ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١٠ی کانونی دووەم دەوروبەری گوندی ژولیا، دۆڵی شەران و گۆڕەپانی خێرێی گارە ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٠ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب