گەریلا چیا: کوردستان ئازاد دەبێت
گەریلای یەژاستار، ئۆزگور چیا ڕایگەیاند، ئیتر دەوڵەتی تورک شانسی سەرکەوتنی نەماوە و گوتی: "کوردستان ئازاد دەبێت، گەل و ڕێبەرمان ئازاد دەبن".
گەریلای یەژاستار، ئۆزگور چیا ڕایگەیاند، ئیتر دەوڵەتی تورک شانسی سەرکەوتنی نەماوە و گوتی: "کوردستان ئازاد دەبێت، گەل و ڕێبەرمان ئازاد دەبن".
گەریلای یەژاستار، ئۆزگور چیا، ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەبینێت گەریلا ناشکێت و گوتی: "هەرچی دەکات با بیکات، ناتوانێت گەریلا بسڕێتەوە و بیشکێنێت. تا دێت ڕق و توڕەییمان بەهێزتر دەبێت".
گەریلا ئۆزگور چیا، هەست و فیکری خۆی دەربارەی ٤٥ هەمین ساڵیادی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەربڕی، باسی لەم شەڕانەی دوایی کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک بە هەموو تەکنیک و شەڕی نائەخلاقی خۆیەوە، ناتوانێت ئێمە بشکێنێت. شکستی دەوڵەتی تورک دەبینرێت. لە گۆڕەپانەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین هاوڕێیانمان بە شەڕێکی داستانئامێز پێشوازیان لە دەوڵەتی تورک کرد. ئەم شەڕ و ئیرادە و ڕۆح و پێداگرییە دەبێتە داستان. لەگەڵ ٢٧ ی تشرینی دووەم، تا ڕۆحی هاوڕێ حەقی و کەمال و مەزڵوم و خەیری هەبێت، هەرگیز لەناوناچین و سەر لەبەردەم کەس نەوی ناکەین، دەبێت دوژمن باش لەمە تێبگات.
"فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بۆتە گەردوونی"
دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتیمان، نەوەک هەر لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە هەموو لایەکی جیهانەوە تێکۆشان هەیە. کاردانەوەی بەهێز لە دژی گۆشەگیری نامرۆڤانە هەیە. هەرچی لەدەستمان بێت بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەیکەین. فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا لە کوردستاندا سنووردار نەبوو، بەڵکو لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە. دەبێت دەوڵەتی تورک باش ئەوە بزانێت؛ تەنانەت ئەگەر هێرش بکاتە سەر گەلی کورد و گەریلا، ناتوانێت لەناویان ببات، ئەم فیکر و فەلسەفەیە بۆتە گەردوونی. بەم فیکر و فەلسەفەیە کوردستان ئازاد دەبێت، گەلەکەمان و ڕێبەرێتیمان ئازاد دەبێت. ئەمە ئامانج و مەبەستی ئێمەیە. بە جۆش و خرۆش و چالاکیەکی زۆرەوە پێشوازی لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەکەین. بەو ڕۆحەوە ئاهەنگەکان ئەنجام دەدرێن.
"بە ڕۆحی ٢٧ ی تشرینی دووەم ئازاد دەبێت"
ژن بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ و ڕۆحی ٢٧ ی تشرینی دووەم ئازاد دەبێت. دەوڵەتی تورک دەبینێت کە گەریلا ناشکێت، هەر دەبێت ئەمە ببینێت. هەرچی دەکات با بیکات، با لەگەڵ هەموو دەوڵەتەکاندا یەک بگرێت، ناتوانێت گەریلا بسڕێتەوە و بیشکێنێت. گەریلا فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکات؛ بە ڕۆحی ٢٧ی تشرینی دووەم و ١٥ی ئاب و شەهیدە فیداکارەکانمان دەژی و شەڕ دەکات. ئەم ڕۆحە کەم ناکات، تا دێت بەرز و مەزن دەبێت. ڕق و توڕەییمان تا دێت بەهێزتر دەبێت. ئەم ڕۆژە لە هەموو هاوڕێیان پیرۆز دەکەم. پێداگرین لەوەی ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی دەوڵەتی تورک".