گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەڕزان جودن و دیجلە نورەڵا بە بۆنەی ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زەینەب کناج (زیلا) بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیانکرد و باسییان لە چالاکی فیدایانەی زیلان کرد کە لە ساڵی ١٩٩٦دا لە دێرسیم ئەنجامیدا.
گەریلای یەژا ستار دیجلە نورەڵا: "هەڤال زیلان لە ساڵی ١٩٧٢دا لە مەلەتی لە دایک بوو. بە باوەڕداری عەلەوییەوە لەگەڵ چاندی کوردیدا گەورەبوو. لە زانکۆدا بەشی پزیشکی دەخوێند. هەموو کاتەکانی ژیانی کە لە ناوسیستەمدا ژیانی دەکرد بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری چاندی کۆمەڵگەی خۆی نەبوو. زۆر باش لە حەقیقەتی ژیانی کورد، حەقیقەتی گەلی کورد، حەقیقەتی کۆمەڵایەتی و سیستەم تێگەدەگەیشت. لە ساڵی ١٩٩٤دا لە ئەدەنە ئاشانی ئاپۆیی بوو و بەشداری کار و چالاکی کرد. لە ساڵی ١٩٩٥دا لە دێرسیم بەشداری ناو ڕیزەکانی ئەرەگەکە بوو. هەڤاڵ زیلان لە ماوەیەکی کورتدا بە ڕێبەرێتی ئاشنا بوو و بەباشی لێی تێگەیشت. لە ساڵی ١٩٩٦دا بەچالاکیەکی مێژووی دڵسۆزی خۆی بە ڕێبەرێتی پیشاندا. وەک گەریلاکانی یەژا ستار هەموو کاتێک لەسەر هێڵی بەرخۆدانی زیلان لە تێکۆشاندا دەبین. ەمڕۆدا لە چەندین ناوچەی کوردستاندا لەسەر هێڵێ بەرخۆدانی زیلان تێکۆشان ئەنجام دەدرێت و بە هەزاران زیلان دروستبوون. وەک هاوڕێیانی زیلان لە زاپ، مەتینا، خواکورک و چەندین هەرێمی دیکەی کوردستان لە دژی دووژمن شەڕ دەکەن. چی دەبێت با ببێت لە تێکۆشانەکانماندا هەڤاڵ زیلان یاد دەکەینەوە."
گەریلای هەپەگە شەڕزان جودی: "شەهید زیلان لە ساڵی ١٩٩٦دا لە دژی هێرشەکانی سەر ڕێبەرێتی چالاکی فیدایانەی ئەنجامدا. لەو کاتەی هاوڕێ زیلان چالاکیەکەی کرد، لە سەر گەلی کورد و ڕێبەرێتی هێرشی گەورە هەبوو. لە قۆناغێکی زۆر سەختدا ئەرکی پێشەنگایەتی لە ئەستۆ گرت و چالاکی فیدایانەی ئەنجامدا. هاوڕێ زیلان ماوەیەکی زۆر نەبوو کە بەشداری ناو ڕێکخستنی کردبوو. لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ڕێبەرێتی ناسی، لەو ئاستەدا زۆر دڵسۆزی ڕێبەرێتی و پەکەکە بوو، کاریگەریەکی زۆری لەسەر کادر و گەل هەبوو. بە چالاکیەکەی جیهانی هەژاند، بوونی گەلی کورد و ژنانی پیشانی جیهان و دوژمناندا. پەیامی ژنانی کورد و پەیامی ژیانی ئازادی پیشانی جیهاندا. بوو بە مانیفێستی ژیان ڕاستی. زیلان دەنگی تەواوی مرۆڤایەتی بوو بەرامبەر بە سیستەمی چەوسێنەر. سەرچاوەی تێگەشتنەکانی، فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هاوڕێ زیلان پێش ئەوەی چالاکیە فیدایەکەی ئەنجامدات، نامەیەکی لە دوای خۆیەوە جێهێشت و گوتی: "خۆزگە شتێکی باشتر لە گیانم هەبووایە بۆ ئەوەی فیدام کردبا." ئەمە مانیفێستێکە. هەموو کات لە سەر هێڵی زیلان دەبین و بە تێکۆشانمان درێژە پێدەری یادی زیلان دەبین."