گەریلا پەیمان: ئەمە شەری ئیرادەیە

گەریلای یەژاستار ڤیان پەیمان ئاماژەی بەوەکرد کە گەریلا هەموو جارێک بە ئیرادەیەکی گەورەترەوە هەڵدەستنە سەرپێ و وتی، " ئەمە شەڕی ئیرادەیە و بەرخودانێکی بێهاوتا لە ئارادایە".

گەریلای یەژاستار ڤیان پەیمان باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک هەموو ساڵێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەریلا کۆتاییهاتووە، بەڵام هەموو ساڵێکیش شکست دەهێنێت و وتی، " دەوڵەتی تورک چی دەکات با بیکات، لە ئێستا بە دواوەش سەرناکەوێت".

گەریلای یەژاستار ڤیان پەیمان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات لە رێگەی بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی کیمییاییەوە گەریلا پاکتاو بکات و وتی، " دەوڵەتی تورکی فاشیست هەموو ساڵێک بانگەشە دەکات کە کۆتایی بە گەریلا دەهێنێت، بەڵام هەموو ساڵێک خۆی شکست دەهێنێت. هەربۆیەشە هەموو جارێک پەنا بۆ شێوازی جیاجی دەبات. چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بەڵام گەریلا هەموو جارێک بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە هەڵدەستنە سەرپێ. ئەمە شەڕی ئیرادەیە، بەرخودانی بێهاوتا بەردەوامە".

'لەئێستا بەدواوەش ناتوانن سەربکەون'

ڤیان پەیمان ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک بە تەنیا هێرش ناکات، لە پشت ئەوەوە هێزە نێونەتەوەیی و هاوکاری هەرێمی بوونی هەیە و وتی، "هەربۆیە لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کە هیچ پێودانگێکیان نییە و سنوورەکانیان بەزاندووە بێدەنگن. دەوڵەتی تورک چی دەکات با بیکات لەئێستا بەدواوەش سەرناکەوێت. رێبەر ئاپۆ وتبووی؛ 'هەموو جیهانیش بێتە سەرمان ئێمە خۆمان دەپارێزین'. وەک جەنگاوەرانی رێبەر ئاپۆ هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشانی خۆمان نابین. تا گەلی کورد ئازاد دەبێت ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت. لە سەر رێبازی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان تێدەکۆشین".

هـ . ب