گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بلاو کردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی کە لە ١٩ی ئەیلول لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی ئەنجامدرابوو، بلاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییە نیشانشکێنیەکە ئەم لێدوانەی دا:

"رۆژی ١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزا درا". ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.