گەریلاکانی ئازادی لە گارێ ٤٥هەمین ساڵیادی دامەرزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد

لە هەڕێمی گارێ گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە مەراسیمێکی هەیبەتدار پیرۆز کرد. هەروەها یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بە ناوی ڕۆژهات موش پەیامی "هەرگیز ناهێڵین ئاڵای پەکەکە بکەوێتە سەر زەوی" بلاوکردەوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی گارێی هەڕێمەکانی پاراستنی میدیا ٤٥هەمین ساڵیادی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیان بە مەراسیمێکی هەیبەتدار پیرۆزکرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد  و دواتر یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە، ڕۆژهات موش وتارێکی پێشکەش کرد. موش وەبیری هێنایەوە کە ئەمڕۆ ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیە و وتی: "ئێمە سەرەتا ئەم ڕۆژە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە بە ڕەنجێکی گەورە پەکەکەی دامەزراند پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی حەقی قەراردا، هەموو ئەو شەهیدانەی کە بەشدارییان کردووە لە دامەزراندنی پەکەکە و ڕەنجیکی گەورەیان داوە بیردەهێنینەوە و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو ئەو شەهیدانەی ئازادی پیرۆز دەکەین. ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا لەو کەسانەی کە لەگەل پەکەکە لەتێکۆشاندان، دایکی شەهیدان و لە هەموو گەریلاکانی ئازادی پیرۆز دەکەین.

فەرماندەی هەپەگە موش دەستنیشانی کرد کە پەکەکە تا ئێستا لە دژی سیاسەتی ئینکار و لەناوبردن، تێکۆشانێکی بێ ناوبر بە ئیرادە و باوەڕێکی گەورە بەڕێوەدەبات و دەستنیشانی کرد کە بەو ئیرادەو هەلوێستەی یکەم ڕۆژ تەڤگەری ئازادی گەیشتووە بەم ئاستەی ئێستا.

موش وتی: "پەکەکە ناسنامە، هیوا و ئیرادەی گەلی کوردە" و دەستنیشانی کرد کە پەکەکە هەر دەمێنێت و بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان. موش وتی: "وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەگەر ئێمە لە بەرامبەر شەڕێکی گەوەرە لە کوردستان بەرخۆدان دەکەین و شەڕ دەکەین، ئەوا لە سایەی سەری شەهیدەکانمانە. ئەگەر هەڤال ڕۆژهات، ئەرداڵ لە ناوەندی ئەنقەرە چالاکییەکی گەورە ئەنجام دەدەن، ئەوە لە سایەی سەری ئەو ڕۆحەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئێمەی بەخشیوە". وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە پەکەکە هەمیشە دەمێنێت و ئاڵای پەکەکە هەرگیز دانابەزێت."

ئاهەنگی گەریلاکان بە دڕۆشمی "بژی سەڕۆک ئاپۆ"، "بە گیان، بەخوێن لەگەلتین ئەی سەڕۆک"، "بێ سەڕۆک ژیان نابێت"، 'ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" کۆتایی هات.