گەریلاکانی یەژەئاستار: تێکۆشانمان گەورەتر دەکەین

فەڕاشین مشتەنور گەریلای یەژەئاستار رایگەیاند، ئەوان وەک گەریلای ژن، ئاگاداری ڕۆڵی خۆیانن و وتی، " تێکۆشانمان بەهێزتر و گەورەتر دەکەین."

فەڕاشین مشتەنور گەریلای یەژەئاستار رایگەیاند، رەنجی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی نەورۆز گەیشتووەتە واتای راستەقینەی خۆی.

فەڕاشین مشتەنور گەریلای یەژەئاستار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو تێکۆشانەی لەلایەن کاوەی ئاسنگەرەوە دەستی پێکردووە، لە ئێستادا لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە.

گەریلا مشتەنور ئاماژەی بە شەڕی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد، لەدژی گەل و گەریلا و وتی، " ئەم سیاسەتەی زوڵم و لەناوبردن، هۆکاری گەورەی تێکۆشانە. وەک یەژەئاستار هێرشی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ژنان، تووڕەیی ئێمە زیاتر دەکات."

مشتەنور راشیگەیاند، ژنانی کوردستان پێشەنگایەتی هەموو ژنان دەکەن، زنجیری کۆیلایەتی ٥ هەزار ساڵە دەشکێنن، ترس لەناو دەبەن و وتی، " ئەو چالاکیانەی کە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بڵاوبوونەتەوە، نیشانەی ئەوەیە. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە پشت بە پارادایمی رێبەرمان دەبەستێت، لەلایەن هەموو ژنانەوە پەسەند کراوە. سیستم ئەم دروشمە لەدژی خۆی وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینێت. لە سایەی رێبەرماندا، ژنان گەیشتنە ئەم ئاستە. ئەوەی نەورۆزی گەیاندە واتای راستەقینەی خۆی، رەنجی هاوڕێکانمانە کە لە پێناو تێکۆشانی ئازادی و گەلەکەماندا شەهید بوون. وەک گەریلای یەژەئاستار ، ئاگاری ڕۆڵ و ئەرکی خۆمانین و تێکۆشانی خۆمان گەورەتر دەکەین."

ف.ق