گەشتێک بەرەو لوتکەی چیاکان

بۆ ئەوەی ببینە میوانی لوتکەی چیاکان ئێمە کەوتینە رێ. دوای گەشتێکی درێژ بووینە میوانی شاخی عەگید لە هەرێمی بەهدینان.

 ئەوکاتەی گەیشتینە شاخی عەگید بانگهێشتی کۆشکەکانی ژێر زەوی کراین. لەگەڵ چوونەناوەوە ئەستەمە بۆنی رەنج و لەخۆبوردوویی نەکەیت. مرۆڤ بە بینینی ئەو کۆشکانەی گەریلا بە چەندین رۆژ بە دەست دروستی کردوون، سەری دەسوڕمێت.

ئێمە گەیشتینە گۆڕەپانی ژیان. ئێمە و ئەو گەریلایانەی لەوێ چاوەڕێی ئێمەن، بەخێرهاتنمان دەکەن و بە چایە بەناوبانگەکەی گەریلا پێشوازیان لێکردین. بەتامی چایەکە هەموو ماندووییمان لە لەش دەرچوو. پێکەوە کەوتینە گفتوگۆی درێژ. دەکرێت ئاوا بڵێین؛ مرۆڤ ئەو ژیانە و ئەو مرۆڤانە نەناسێت، بە رای من بە باشی درک بە جەوهەر و جوانی ئەم تێکۆشانە ناکرێت.

بەیانییەکی نوێ  لەگەڵ گەریلا

دوای ئەوەی پشوومان وەرگرت، سەرلەبەیانی  بە دەنگی 'رۆژ باش'ی گەریلا تێکەڵ بە ژیان بووین و کەوتینە هەوڵی ئەوەی ببینە شایەتی ژیان. دوای نانی بەیانی بەر لەوەی دەوروبەر ببینین، گوێمان لە رێنماییەکانی فەرماندەیەکی ژن گرت. باسی چۆنیەتی خۆپاراستن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ کردین.  

کاتێک سەیری دەوروبەرمان کرد، یەک لەو شتانەی سەرنجی راکێشاین داری کەوتوو و پارچەی گەورەی تاوێرە بەرزەکان بوون کە لێببونەوە. لە هێرشەئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا ئەو دارانە زیانیان بەرکەوتبوو، هەندێک داریش لە ریشەوە هەڵکەندرابوون و کەوتبوونە سەر زەوی. خەمباری گەریلا کە بونیادنانی ژیانی ئیکۆلۆژیکی وەک پارادیگما بۆ خۆی بە بەنمە گرتووە، لەکاتی باس کردنی ئەو دیمەنانەی تاڵاکردنی سروشت لە شێوەی دەنگی ئەوانەوە هەستی پێدەکرا.

لە هەر بستێکیدا رەنج و ماندووبوون هەیە

ژیان لەم چیایانە هەنگاو بە هەنگاو بە ماندووبوونی دەست دەنەخشێنرێت. لە هەر بستێکیدا کە مرۆڤ لێی دەڕوانێت ئارەق رشتن و ماندووبوون و رەنج دەبینرێت. گەریلاکان کە لەسەرلەبەیانیدا دەست بە کار دەکەن، دەڵێن ئەوان قەرزاری مرۆڤایەتین وهەر چرکەیەک بە بەتاڵی تێپەڕبێت خیانەتە. بەو هۆشمەندیەوە لە ژیان دەڕوانن و بە بێ لە یەکتر جیاکردنەوە خۆیان بەرامبەر بە تەواوی جیهان بە بەرپرسیار دادەنێن. لە دژی بەڕێوەبردن لە سەر بنەمای پارچە پارچەکردنی ژیان لە لایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە، وادیارە گەریلا نوێنەرایەتی یەکخستنی ژیانی لە ئەستۆ گرتووە.

هەبوون بە وشە دەنەخشێنن

ئەو دەستانەی سەرلەبەیانی زوو نانی بەیانی ئامادە دەکەن، کاتژمێرێک دواتر هەویر دەشێلن و دوای برژاندنی نان، بە بێڵ یارمەتی هەڤاڵەکانیان دەدەن. هێشتا ئارەقەیان وشک نەبووەتەوە دەست دەبەن بۆ پێنووس و بە وشە هەبوون دەنەخشێنێت. هەر ئەو دەستە کتێب دەگرێتە دەست و هەڤاڵەکانی پەروەردە دەکات. کاتێک هێرشێکیش دێتە ئاراوە، ئەو دەستانە دەبنە دیوارێکی پاراستن. تاو دەدەنە چەک و لە دژی هێرشەکانی دوژمن دەبنە سەنگەرێک بۆ وڵات.

هـ ب