گوندەکانی ئامێدی جارێکی دیکە بۆردومانکران

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی سەر بە ئامێدی پارێزگای دهۆکی باشوری کوردستانیان بۆردومان کرد. رۆژی پێنجشەمە ١٥٠ مەڕوماڵاتی گوندنشینان لەناوبرابوون.

سوپای داگیرکەری تورک لە رۆژی پێنجشەمەوە گوندی مژێ و سپینداری ئامێدی بۆردومان دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی ئێستا بۆردومانەکە بەردەوامە. هەردوو گوندەکە ٥ کیلۆمەتر لە ئامێدیەوە دوورن.

راگەیەنرا کە بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەر دارستانەکان کەوتووە.

رۆژی پێنجشەمە، هەمان هەرێم چەندین کاتژمێر بۆردومان کرابوو، لە ئەنجامدا لە گوندی دەرەشێ نزیکی سپیندارێ لانیکەم ١٥٠ مەڕوماڵاتی گوندنشینان لەناوبرابوون.

ف.ق