گوندنشینانی گەمارۆدراو، ناچاردەکرێن کۆچ بکەن
لە گوندەکانی شارۆچکەی ئەلکی و باسای کە چەند مانگێک گەمارۆی سەربازی دراوە، خەڵکی ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن و کۆچ دەکەن.
لە گوندەکانی شارۆچکەی ئەلکی و باسای کە چەند مانگێک گەمارۆی سەربازی دراوە، خەڵکی ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن و کۆچ دەکەن.
لە هەرێمی ئەشکەوتی سۆر، کەپیێ گا، ملا ڕەدا، کانی رەش، نەهالا شەنگێ، گرێ بیکێ، کۆرا بزیوان و چەلێ زەڤیانی گوندی بلبێسێ لە هەرێمی ئەلکێی شڕناخ لە نێوان ٢٩ی تەمموز-٤ی ئاب و ٨-٢٣'ی مانگی ئابدا، دوو جار چوون و دەرچوون بۆگوندەکان قەدەغە کرابوو. سەرەڕای قەدەغەکردنەکە، سەربازەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکان و هاووڵاتییانیان دەستبەسەر کردبوو. بە گەمارۆی سەربازی دەوروبەری گوندەکە ئاسمانەوە بۆردومان کرا. بەهۆی بۆردومانەکەوە دارستان سووتاوە و بە زیندەوەران کوژراون. ئەو گوندنشینانەی کە چەند مانگێکە لەژێر گەمارۆدان ناتوانن گیا وخواردن بۆ مەڕەکانیان کۆبکەنەوە. بۆیە هاووڵاتیان ناچار بوون مەڕەکانیان بفرۆشن. زانرا لە کۆی ٣٠ خێزانی گوندەکە ٢٠ خێزان ڕوویان لە شاری ئەلکێ کردووە.
بەپێێ هەواڵەکانی MAی گوندیێک کە نەێویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاشکرای کرد بەهۆی گەمارۆدانی سەربازییەوە گوندنشینان کۆچ دەکەن و وتی:"ئێستایش سەربازەکان لە دەوروبەری گوندەکەن. هەرکات بیانەوێ دەکەونە ناو گوند و ماڵان دەپشکنن. جگە لە شوێنی نیشتەجێ بوون، هەموو دەوروبەری گوندەکە قەدەغەن. هەر بۆیە هیچ گیا وخواردنێ بۆ مەڕەکان کۆ نەکرایەوە و بەهۆی ئەوەوە خەڵکی گوندەکە ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن. بە زۆر کۆچبەردەکرێن و گوندەکان چۆڵ دەکرێن. پێشتر لە زستاندا ٥-٦ خانوو لە گوندەکەدا دەمانەوە، بەهۆی گەمارۆکانەوە یێستا نامێننەوە و دەڕۆن”.
دانیشتوانی گوندەکە ئاماژەیان بەوەکرد کە بەئەمری سەربازەکان دەچنە سەر باخ ومەزرا کانیان و دەڵێن: "ماوەی سێ مانگە گوندەکە گەمارۆدراوە". تا داوای مۆڵەت نەکەین ناتوانین بچینە ناو باخەکانمانەوە. بەهۆی ئەوەوە ئەزیەت دەبن. بە ئەنقەست دوای تەواوبوونی کاری باخداری قەدەغەکردنەکە هەڵگیرا. ئێستا بە مۆڵەت دەچن، بەڵام ئیتر کەس ناچێت چونکە کاتی باخچە بەسەر چووە".