کەسێک لە زیندانی وان بە ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

کەسێک بە ناوی موراد کە لە وان لەلایەن پۆلیس و پاسەوانەکان لە کاتی دەستگیرکردندا ئەشکەنجەدرابوو، لە زینداندا گیانی لەدەستدا.

لە وان لە ١١ی کانونی دووەمەدا کەسێک بە ناوی موراد بە بیانووی دزی دەستگیرکرابوو، لە کاتی دەستگیرکردندا پۆلیس و پاسەوانەکان مورادیان ئەشکەنجە کردبوو. ئەو کەسە چەند رۆژێک بوو لە زیندانی تاکەکەسی زیندانی پیتی ئێمی واندابوو.

بەپێی زانیاریەکان موراد لە ١٣ی کانونی دووەمدا بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەری زیندانەکە ماوەیەکی زۆر هیچ راگەیەنراوێکی بڵاونەکردەوە. دوای پێداگیری خانەوادەکە بەڕێوەبەری زیندانەکە رایگەیاندبوو کە بەهۆی مادەی هوشبەرەوە خۆی کوشتووە.

هەرچەندە نازانرێت موراد بە چ هۆکارێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام ڕێگری لەوە دەکرێت کە لێکۆلینەوە لەبارەی مردنیی ئەنجام بدرێت.

ف.ق