هاوڵاتیانی مەخمور: هیچ کاتێک فێری دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ نابین

هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور سزای ناڕەوای سەر رێبەر ئۆجالانیان لە زیندانی ئیمرالی ئیدانەکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەسەر ڕێبەر ئۆجالان سەپێندراوە.

دانیشتوانی کامپی مەخمور لە بینای خانەوادەی شەهیدان گردبوونەوە و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان  ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن لەیلا ئارەزوو ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی عەشتار خوێنردایەوە، کە لەبەشێکیدا هاتووە:

ئێمە دەزانین کە ٢٣ ساڵە سیستمی ئیمرالی، سیستمی بڕیاردانی پاکتاوکردنی گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەدەبات، ڕێبەر ئاپۆ ٢٣ ساڵە لەناو گۆشەگیرییەکی قورسدا بەرخۆدانییەکی گەورە نیشان دەدات، دەوڵەتی تورک و هاوکارانی هەر ڕۆژێک بە شێوازی جیا ئەشکەنجە و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان پێکدێنێت، دوێنێش ئێمە زانیمان کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها لە هەیوانی زیندان پیاسەی کردووە، سێ مانگ سزای قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادەی بەسەر دا سەپێندراوە، لەبەرامبەر ئەم دڕندەییەی هێزەکانی بەناو پاراستنی مافی مرۆڤ وەکو سی پی تی ئەوە چوار ساڵە بێدەنگن،  ئێمە دەزانین کە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی بەپێی بەرژوەندییەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکانە”.

هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی مەخمور بانگەوازیی لە سەرجەم گەلی کورد دەکەن کە لەبەرامبەر پێشێلکاریی و گۆشەگیریی ئیمرالی بێدەنگ نەبن و تێبکۆشن.

ف.ق