هاوڵاتییەک لە ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

گەنجێک لە ناوچەی سووری ئامەد خۆی سوتاند. ئەو گەنجە، کە بە سەختی بریندارببوو، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە برجی کچکێ لە ناوچەی سووری ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و تا ئێستا ناوەکەی ئاشکرانەکراوە. دوای ئەوەی خەڵکی دەوروبەری ناوچەکە بە ڕووداوەکەیان زانی تیمەکانی تەندروستییان ئاگادار کردەوە و کارمەندانی تەندروستی چوونە شوێنی ڕووداوەکە و گەنجە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی جەستەی ئەو گەنجە سووتاوە و دۆخی تەندروستیی لە مەترسیدایە.

ژ.ت