هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەبارەی هەڵبژاردن کۆبووە

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی لە ناوەندی هەدەپە کۆبووە.

دوای کۆبوونەوە ١٥ی ئازاری هەدەپە، پارتەکانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کۆبوونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا باسی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆککۆماری و ستراتیژی هەڵبژاردن دەکرێت.

هەدەپە لە کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ، هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی کاندیدکردنی سەرۆککۆماری کردبوو.

بەگوێرەی زانیاریەکان، هەدەپە لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی، باسی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بە یەک لیست دەکات.

بەر لە کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری هەدەپە، پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی پارتەکەیان راسپاردبوو کە لەگەڵ پارتەکانی نێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کۆببنەوە.

ف.ق